گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئۆپیک لەگەڵ هەرێم مامەڵەی نەوت ناکات

وەزیری نەوتی عێراق چی دەڵێت لەبارەى ڕێککەوتنەکەى بەغداد و هەولێر؟

2019.12.12 - 09:29
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری نەوتی عێراق چی دەڵێت لەبارەى ڕێککەوتنەکەى بەغداد و هەولێر؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیری نەوتی عێراق دڵنیایی دەدات لەوەى، هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە و پرسی نەوت "ڕێککەوتون". , سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباح ڕاگەیاندووە: "حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم بەشێوەیەکی جدی گفتوگۆیان کردووە بۆ ئەوەی ڕێککەوتن لەسەر کێشە هەڵواسراوەکانی نەوت و بودجە لەنێوان خۆیان چارەسەر بکەن، لە دەرئەنجامی گفتوگۆکان و سەردانی شاندەکانی هەرێم بۆ بەغداد بەشێوەیەکی بنچینەیی گەیشتوینەتە ڕێککەوتن". , وەزیرى نەوتى عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە: "هەردوولامان لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتوین و دەشبێت پابەند بین پێوەی و بەپێی ڕێککەوتنەکە هەرێم بەڵێنی داوە کە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بداتە کۆمپانیای سۆمۆ، بەوەش پشکی عێراق لە ئۆپیک زیاد دەکات". , "ڕێکخراوی ئۆپیک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان یان هیچ بەشێکی دیکەی عێراق ناکات بە جیاواز، بەڵکو ئەو ڕێکخراوە مامەڵە لەگەڵ عێراق دەکات وەک یەکەیەکی یەکگرتو، هیچ جیاوازییەکەیش ناکات لەنێوان نەوتی هەرێم و عێراق، ئەو بڕە نەوتەشی کە هی هەرێمە بۆ هەژمارى عێراق لە ئۆپیک زیاد دەکات و وەک نەوتی عێراق مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت"، سامر غەزبان واى وت. , غەزبان کە یاریدەدەرى سەرۆکوەزیرانی عێراقیشە بۆ کاروبارى وزە ئەوەشى خستوەتەڕو، هەرێم ڕۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و 250 هەزار دەدات بە عێراق، هەروەها ئەو 200 هەزار بەرمیلەشی دەمێنێتەوە، بۆ "پارەی کۆمپانیا نەوتییەکان و دانەوەی قەرزەکان و مووچەی فەرمانبەرانی تەرخانی دەکات". , سەبارەت بەوەى لە میدیاکانەوە باس کراوە کە هەرێم ڕۆژانە 650 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، وەزیری نەوتی عێراق ڕەتی کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: "بەهیچ شێوەیەک ئەوە ڕاست نییە کە هەرێم ڕۆژانە 650 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت، بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکانی کۆمپانیای دیلۆیتیش دەرکەوتوە کە هەرێم ڕۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت". , ئەو وتانەى وەزیرى نەوتى عێراق دوای ئەوە دێت، کە حکومەتى هەرێمیش ڕایگەیاند لەگەڵ عێراق ڕێککەوتون و ڕێککەوتنەکەش لە سەرەتاى ساڵى نوێوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە. , ,