گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکا لە هەوڵى سەپاندنى سزایە بەسەر تورکیادا

2019.12.12 - 08:49
ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکا لە هەوڵى سەپاندنى سزایە بەسەر تورکیادا
ناس کورد- ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکا پشتیوانى خۆى بۆ یاسای سەپاندنى سزا بەسەر تورکیادا دەربڕی، ئەوەش بەهۆى هێرشەکانى ئەمدواییەى وڵاتەکە بۆسەر سوریا و کڕینى سیستمە موشەکییە ڕوسییەکە. , لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوە لە ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکا، بە دەنگى 18 ئەندام بەرامبەر 4 ئەندام پرۆژەى "یاسای پاڵپشتى ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکی و ڕێگرى لە سەرهەڵدانەوەى داعش"ى پەسەند کرد، بۆ ئەوەى بیخاتە دەنگدانى گشتیى ئەنجومەنەکەوە. , جیم ڕیش، سیناتۆرى کۆمارییەکان و سەرۆکى لیژنەکە ئاماژەى بەوەکردووە: "ئێستا کاتى ئەوەیە ئەنجومەنى پیران ئەم هەلە لەدەستنەدات بۆ گۆڕینى ڕەفتارى تورکیا". , لەنێو ئەو پرۆژەیاسایەى ئەنجومەنى پیراندا، سەپاندنى سزا بەسەر تورکیادا هەیە و لە ئەگەرى پەسەندکردنى لەلایەن ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکاوە، ئەوا سزاکان بەسەر تورکیادا دەسەپێندرێن. , ,