گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێویستە زیانلێکەوتوان قەرەبو بکرێنەوە

بۆ یەکەمجار بەرپرسێکى ئێران دان بە کوژرانى خۆپیشاندەران دەنێت

2019.12.12 - 08:35
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یەکەمجار بەرپرسێکى ئێران دان بە کوژرانى خۆپیشاندەران دەنێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پاش خۆپیشاندانەکانى ئێران، بۆ یەکەمجارە بەرپرسێکى باڵاى ئەو وڵاتە باس لە ژمارەى کوژراوەکان دەکات و داواش لە حکومەت دەکات، قەرەبوى کەسوکارى قوربانییانى ئەو ڕوداوە بکاتەوە. , لەمیانى بەرێوەچونى مەراسیمێکى گشتى لە شارى تاران، ئەمیر حوسێن قازى، سکرتێرى پەرلەمانى ئێران ڕایگەیاندووە، لەکاتى خۆپیشاندانەکانى ئەمدواییانەى ئێران لە شارۆچکەى ماهشەهرى سەر بە پارێزگاى خوزستان زۆرترین خۆپیشاندەر کوژراون. , سکرتێرى پەرلەمانى ئیران ڕونیشى کردووەتەوە، ئەوان بە وردى ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندانەکان دەزانن و دەشزانن چ کەسانێک بوون، هەرەوەها ئەوەش دەزانن کە لەکوێوە چەک لەو خۆپیشاندانانەدا بەکارهاتون. , هاشمى ڕەخنەشى لە خۆپیشاندەران گرتوە و باسى لەوەش کردووە، دەبێت ئاگایان لەوەش بوایە کە هیرش بکەنە سەر دامودەزگاکانى حکومەت چ کارێک ڕودەدات. , هاشمى داواشى کردووە، بەرپرسانى ئیسلامى وڵاتەکەى قەرەبووى قوربانیانى بێ گوناهى خۆپیشاندانەکانى ئەمدوایە بکەنەوە و موچەیەک بۆ کەس وکار و خێزانەکانیان ببڕدرێتەوە. , دواى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانى ئێران لە تشرینى دووەمى 2019، تا ئێستا حکومەتى ئێران بە فەرمى ژمارەى کوژراوان و دەستگیرکراوانى خۆپیشاندانەکانى نەخستوەتەڕو، ئەو ژمارانەشى بە ناڕاستەوخۆ ئاشکراکراون لایەنە نێودەوڵەتییەکان ڕەتیدەکەنەوە. , ,