گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر داواى دانیشتنێکى کراوە و ئاشکرا دەکات بۆ پەسەندکردنى پرۆژەیاساى هەڵبژاردنەکان

2019.12.11 - 22:01
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر داواى دانیشتنێکى  کراوە و ئاشکرا  دەکات بۆ پەسەندکردنى پرۆژەیاساى هەڵبژاردنەکان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هاوپەیمانى سائیرون لە پەرلەمانى عێراق دەڵێت، هەندێک لایەن "یارى" بە چارەنوس و خواستى خۆپیشاندەرانەوە دەکەن، ئاشکراشیکردووە، هەر ئەو لایەنانە بەربەستیان لە بەردەم دەرکردنى یاسایەکى نوێ بۆ هەڵبژاردنەکان لە عێراقدا دروستکردووە. , موقتەدا سەدر، ڕابەرى ڕەوتى سەدر لە عێراق لە هەژمارى خۆى لە تویتەر داواى کردووە، پەرلەمانى عێراق دانیشتنێکى "کراوە و ئاشکرا" بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساى هەڵبژاردنەکان گرێبدات. , لەلایەکى تریشەوە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا غالب عەمیرى، پەرلەمانتارى هاوپەیمانى سائیرونى سەر بە سەدر ڕایگەیاند: "لایەنە سیاسییەکان لەسەر یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان ڕای جیاوازیان هەیە و لەسەرى ناکۆکن، هەندێک فراکسیۆن دەیانەوێت بە ڕێژەى 50% کاندیدەکان تاکەکەسى سەربەست بن، هەندێ لایەنى دیکەش دەیانەوێت سیستمى سانت لیگۆ پەیڕەو بکرێت". , ئەو پەرلەمانتارەى سائیرون ئەوەشى خستوەتەڕو، ئەو لایەنانە بۆچونی پیشترى خۆیان گۆڕیوە و پشتیوانى خۆیان بۆ یاساى فرە بازنەیى و کاندیدى سەربەست بە ڕێژەى 100% گۆڕیوە، سەرۆکى پەرلەمانیش داواى لە فراکسیۆنەکان کرد ڕاى خۆیان بە ئاشکرا لەسەر یاساکە بخەنەڕو". , عەمیرى باسى لەوەش کردووە، ئەو فراکسیۆنانەى ڕایانگۆڕیوە وایان کرد، کۆبوونەوەى پەرلەمان دوابکەوێت لەکاتیکدا سەرۆکایەتیى پەرلەمان ئامادە بوون دەنگدان بۆ خویندنەوەى یەکەمى لەسەر بکرێت. , لەلایەکى ترەوە، نوسینگەى ڕاگەیاندنى، حەسەن کەعبى، جێگرى  یەکەمى سەرۆکى پەرلەمان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەى لیژنەى یاسایی پەرلەماندا ڕایگەیاندووە: "پێویسته‌ له‌سه‌ر په‌رله‌مان یاسایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند بكات، پته‌و و دادگه‌رانه‌ بێت، ده‌رفه‌ت بۆ هه‌مووان بڕه‌خسێنێت و نوێنه‌رایه‌تى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بكات، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت نه‌خشه‌ى سیاسیى نوێ بكێشێت". , بڕیاربو ئەمڕۆ چوارشەممە 11ى کانونى یەکەمى 2019، پەرلەمانى عیراق دانیشتنێک لەسەر خوێندنەوەى یەکەم بۆ یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان لە عێراقدا ئەنجامبدات، بەڵام بەهۆى ناکۆکى لایەنە سیاسییەکان لەسەر یاساکە، ڕێژەى یاسایى بۆ دانیشتنەکە تەواونەکرا و بۆ کاتێکى دیکە کۆبوونەوەکە دواخرا. , ,