گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەماوەى 10 ڕۆژدا سێ چالاکوانى خۆپیشاندانەکانى عێراق ڕفێندراون و کوژراون

2019.12.11 - 21:31
لەماوەى 10 ڕۆژدا سێ چالاکوانى خۆپیشاندانەکانى عێراق  ڕفێندراون و کوژراون
ناس كورد- لەماوەی 10 ڕۆژدا، سێ چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق، دەڕفێندرێن و دواتر تەرمەکانیان دەدۆزرێنەوە، هۆکارى ئەو ڕوداوانەش بۆ "ترساندنى خۆپیشاندەران" دەگەڕێندرێتەوە. , پاش ئەوەى ڕۆژى سێشەممە، علی لامی تەمەن 49 ساڵ، کە چالاکوانى خۆپیشاندانەکان بوە دیارنەما، دواتر شەوى ڕابردوو تەرمەکەى لەنزیک گەرەکی شەعب لە شاری بەغداد دۆزرایەوە. , بەگوێرەی هەواڵێکى "فرانس پرێس"، ئەو چالاکوانە دانیشتوی پارێزگای واسیتە، بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان ڕویکردووەتە گۆرەپانی تەحریر لە بەغدادی پایتەخت. , ئەوەش خراوەتەڕو، لامی تا کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ ڕۆژی سێشەممە  لە گۆڕەپانی تەحریر بوە، بەڵام دواتر دیارنەماوە و لە کاتژمێر 10ی شەو هەمان ڕۆژ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە. , چەند سەرچاوەیەک بە فرانس پرێسیان وتوە: "کوشتنی چالاکوانەکان بە چەکی 'بێدەنگ' و لەسەر دەستی میلیشیاکانی سەر بە حکومەت ئەنجامدەدرێن". , بە کوشتنی لامی، ژمارەی چالاکوانە کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکان لە مانگی کانونی یەکەمى ئەمساڵدا گەیشتوەتە سێ چالاکوان. , ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش، چالاکوانێکی دیکە بە ناوی "فاهم تائی" بە دەستدرێژى گولە لە پێش ماڵەکەی خۆی لە شاری کەربەلا کوژرا. , هەفتەی ڕابردووش، "زەهرا عەلی"، کچە چالاکوانی تەمەن 19 ساڵ دوای ڕفاندنی بۆ چەند کاتژمێرێک، تەرمەکەی دوزاریەوە. , ,