کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- عەلى حەمەساڵح، سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له پەرله‌مانى كوردستان، ڕونكردنهوهیهكى به‌ناوى "ڕاستییه‌كانى پڕۆژەیاساى چاكسازى له هه‌رێم" لە گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییدا بڵاوكرده‌وه لەو ڕونکردەوەیەدا جگه له‌وه‌ى جه‌ختى لەوەکردەوە ده‌رماڵه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانى هه‌رێم نابڕدرێت، ڕاشیگه‌یاند: "سه‌رجه‌م خانەنشینە نایاساییه‌كانى پله باڵاكان ده‌بڕدرێن و ته‌نها یه‌ك مووچه‌یش ده‌مێنێته‌وه". , عه‌لى حه‌مەساڵح دەڵێت: "ئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندى به خانه‌نشینى پله باڵاكانه‌وه هه‌یه، وه‌ك یاساكه‌ى عێراقه، خانه‌نشینى به‌پێى پڕۆژەیاساى چاكسازى كراوه (ئیختیارى و ئیجبارى) واتا له ته‌مه‌نى 45 ساڵیدا و دواى 15 ساڵ خزمه‌ت، فەرمانبەر ده‌توانێت داواى خانه‌نشینى بكات یاخود بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ى پێشوى، لایه‌نى ئیجباریش له ته‌مه‌نى 60 سالیدایه هاوشێوەى عێراق". , سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان وتیشی: "شه‌ش شوێنى جیاواز كه خه‌ڵكى تێدا خانه‌نشین ده‌كرا له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا به‌تایبه‌ت له‌هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ، شارستانى و سه‌ربازى به‌هه‌مو بواره‌كانییه‌وه كه بوبوون به سه‌رچاوه‌ى گه‌نده‌ڵى، هه‌مویان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و له شوێنى ئه‌وه ده‌سته‌ى خانه‌نشینیى نیشتیمانى داده‌مه‌زرێندرێت". , "هەرکەسێک به پله‌ى وه‌زیر، بریكارى وه‌زیر یان هه‌ر پله‌یه‌كى تر خانه‌نشین كرابێت و شایه‌نى ئه‌و پله‌یه نه‌بێت، ئه‌وا هه‌ڵده‌وشێته‌وه و له‌برى ئه‌وه به پله‌ى شیاوى خۆى خانه‌نشین ده‌كرێت"، وەک عەلى حەمەساڵح ئاماژەى پێکردووە. , دەشڵێت: "دوو مووچەیی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نامێنێت، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانن یاخود ده‌بنه واریسى ئه‌وانه‌ى خانه‌نشینى شیاوى خۆیانن". , ئه‌وه‌شى خستەڕو، یه‌كه‌ى ژمێریاریى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئه‌وانه‌ى كه له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا تایبه‌ت به یه‌كه‌ى حه‌فتا و هه‌شتاى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دروستکران نامێنن، تیشی: "سه‌رجه‌م پاسه‌وانى به‌رپرسه‌كان ڕێكخدهخرێنهوه و سه‌رجه‌م به‌رپرسه حیزبى و حكومییه‌كان ده‌گرێته‌وه، کە نزیكه‌ى 63 هه‌زارن، ئێستاش زیادیان كردووه". , لەبارەى چاكسازی له لیستى شه‌هیداندا، كه زۆربه‌ى جار ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه له حكومه‌ت گیراوه كه‌سانى ناشایسته لەو لیستەدا هەن، سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان ئاشکرایکرد: "ئه‌وانه‌ى شه‌هیدى سه‌نگه‌ر نه‌بوون و كراون به شه‌هیدى سه‌نگه‌ر، ئه‌وانه‌ى شه‌هید نه‌بوون و خراونه‌ته لیستى شه‌هیدانه‌وه، ئه‌وانه‌ى واریسى شههیدا نه‌بوون و كراون به واریسى شه‌هیدان، ئه‌وانه‌ى زیندانى سیاسى نه‌بوون و كراون به زیندانى سیاسى..تد، هه‌موو ئه‌وانه ده‌خرێنه سه‌ر باره یاسایه‌كه‌ى خۆیان". , له‌كۆتایى وتەکانیدا عەلى حەمەساڵح جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووەتەوە، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رماڵه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و سه‌رجه‌م مووچەخۆرانى هه‌رێم "نه ده‌بڕدرێن نه كه‌م ده‌كرێنه‌وه". , ئەوەش دواى دێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە 11ى کانونى یەکەمى 2019، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئهنجومەنهكهیان ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ناردنى پڕۆژەیاسای چاكسازى بۆ په‌ڕله‌مان ده‌ربڕیوه. , ,