گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی لیبیا هۆشداری دەداتە تورکیا

2019.12.11 - 19:48
App store icon Play store icon Play store icon
فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی لیبیا هۆشداری دەداتە تورکیا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی وڵاتی لیبیا، هۆشداری دایە تورکیا و ڕایگەیاند، هەر کەشتییەکی تورکی لە کەناراوەکانى لیبیا نزیک ببێتەوە تێکى دەشکێنن. , بەگوێرەی هەواڵێکى پێگەی "گريك ڕيپۆرتەر"ى یۆنانی، فەرج مەهداوی، فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی لیبیا، بەتوندی هۆشداری داوەتە تورکیا کە "هەر کەشتییەکی تورکی لە کەناراوەکانى لیبیا نزیک ببێتەوە، ئەوا تێکیدەشکێنین و ژێر ئاوی دەخەین". , ئاماژە بەوەشکراوە، مەهداوی دژی ئەو ڕێککەوتنەیە کە حکومەتی ویفاقی لیبی لەگەڵ تورکیادا مۆری کردووە و وتویەتى: "تەرابلوسی پایتەخت ڕزگار دەکەین و خەونی تورکیا لەناودەبەین". , لاى خۆشیەوە فەتحی مریەمی، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی لیبیا لە خۆرهەڵاتی وڵاتەکە، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند: "جەنگ لەگەڵ تورکیا هەڵدەگیرسێنین ئەگەر ئەردۆگان هەوڵبدات دەستوەرداتە کاروباری لیبیا و هێز و یارمەتی سەربازی ڕەوانەی حکومەتی ویفاق بکات لە ڕۆژئاوای وڵات". , لەسەرەتای ئەم مانگەدا تورکیا و حکومەتی ویفاق لە لیبیا، بە سەرۆکایەتیی فایز سەراج، ڕێککەوتنێکی ئەمنی و دەریاوانییان واژووکرد، ئەو ڕێککەوتنەش ناڕەزایەتی وڵاتانی یۆنان، قوبرس و میسرى بەدواى خۆیدا هێنا، کە دەکەونە سەر دەریای ناوەڕاست بەو پێیەی ئەو ڕێککەوتنە زیاتر دەسەڵاتی تورکیا بەسەر ئەو دەریا نێودەوڵەتییەدا فراوان دەکات. , ,