گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەفافییەتى نێودەوڵەتى: بەرتیلدان و گێچەڵپێکردنى سێکسى سیماکانى حکومەتەکانى وڵاتانى عەرەبین

2019.12.11 - 19:25
App store icon Play store icon Play store icon
شەفافییەتى نێودەوڵەتى: بەرتیلدان و گێچەڵپێکردنى سێکسى سیماکانى حکومەتەکانى وڵاتانى عەرەبین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەگوێرەى ڕاپرسییەکى ڕێکخراوى شەفافییەتى نێودەوڵەتى، تایبەت بە پێوەرەکانى هەڵسەنگاندنى گەندەڵى، 66%ى هاوڵاتییانى شەش وڵاتى عەرەبى، ڕەخنە لە حکومەتەکانیان دەگرن لە ڕوبەڕوبوونەوەى گەندەڵیدا، واى دەبینن حکومەتەکانیان نەیانتوانیوە ڕێوشوێنى پێویست بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر. , لە ڕاپۆرتەکەدا، شەش هەزار و 600 کەس وەک نمونە لە شەش وڵاتى عەرەبییەوە وەرگیراون، 65%ی بەشداربوان باس لە بەرزبوونەوەى ڕێژەى گەندەڵى دەکەن لە ماوەى ساڵى ڕابردوودا. , هەر لەو ڕاپرسییەدا، 87%ى هاولاتییانى لوبنان دەڵێن، حکومەتەکەیان لە ڕوبەڕوبوونەوەى گەندەڵیدا سست و کەمتەرخەمە و 13%یشیان ڕازین لەو ڕێوشوێنانەى حکومەتى لوبنان بۆ ئەو مەبەستە گرتونیەتیەبەر. , بەپێى ئاکامى ڕاپرسییەکە، 41%ى هاوڵاتییانى لوبنان ناچار کراون بە پێدانى "سو و بەرتیل" بۆ بەڕێکردنى خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانى ژیانیان لەلایەن حکومەتەوە، ڕێژەى 31%ى هاوڵاتییانى مەراکیشیش ناچارى بەرتیلدانن و 24%ى هاوڵاتییانى سودانیش بۆ ڕاییکردنى کارەکانیان لە دامەزراوە حکومییەکاندا بەرتیل دەدەن. , ڕاپرسییەکە ئەوەشى دەرخستوە، لەکاتى وەرگرتنى بەرتیل و سو بە دەزگا حکومییەکان، جیاوازى جێندەرى کراوە و ئافرەتان ڕوبەڕوى گێچەڵى سێکسى و دەستدریژى سێکسى بوونەتەوە. , ئەوەش دەرکەوتوە 20%ى ئەو هاوڵاتییە لوبنانى، ئوردنى و فەڵەستینییانەى بەشدارى ڕاپرسییەکەیان کردووە، باسیان لەوە کردووە، "ڕوبەڕوى گێچەڵ و دەستدریژى سیکسى بوونەتەوە یاخود باسیان لە زۆربوونى ئەو دیاردەیە کردووەتەوە و نمونەى قوربانییەکانیان باس کردووە". , ڕێکخراوى شەفافییەتى نێودەوڵەتى ئەوەشى ڕایگەیاندووە، ئەو ئافرەتانەى لەکاتى بەرتیلداندا ڕوبەڕوى دەستدرێژى یان گێچەڵى سێکسى بوونەتەوە بەجۆرێکە لە لوبنان 23%ە، لە فەڵەستینیش 21% و دواتریش بە ڕێژەى 13% ئافرەتانى ئوردن دووچارى بوونەتەوە. , ,