گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەمووان دەیانەوێت ئەجێندای خۆیان بسەپێنن

حزبەکان تا دواین هەناسە شەڕی جێگیرکردنی بەرژەوەندییەکانیان دەکەن لە یاسای هەڵبژاردنەکاندا

2019.12.11 - 18:19
App store icon Play store icon Play store icon
حزبەکان تا دواین هەناسە شەڕی  جێگیرکردنی بەرژەوەندییەکانیان  دەکەن لە یاسای هەڵبژاردنەکاندا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ناکۆکی و جیاوازی نێوان لایەن و فراکسیۆنى سیاسییەکان لەسەر دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای نوێی هەڵبژاردانەکان بەردەوامە و بووەهۆی دواخستنی دانیشتنى پەرلەمان بۆ ماوەى دوو کاتژمێر، سەرچاوەکانیش ئاماژە بەوەدەکەن کە "حزبەکان نایانەوێت میکانیزی بەربژێرکردنی تاکەکەسی لە پڕۆژەیاسا نوێکەدا جێبەجێبکرێت." . لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک بە ناس کوردی ڕایگەیاند، "حزبەکانی دەسەڵات مانۆڕ دەکەن بۆ ئەوەی تا دواسات پارێزگاری لە بەرژەوندییەکانیان بکەن و بەهیچ شێوەیەکیش نایانەوێت هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە عێراقدا ئەنجامبدرێت". . بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست ناس کورد کەوتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەی یاسایی پەرلەماندا کردووە بۆ ئەوەی بگەن بە ڕێککەوتن و شێوازی کۆتایی پڕۆژەیاساکە و کێشەکانیش چارەسەر بکرێن، زانیارییەکان ئاماژە بەوەشدەکەن کە تائێستا پڕۆژەیاساکە ڕەشنوسێکی ئامادەکراوی نییە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەربدرێت. . هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد، گرنگترین ئەو خاڵانەی کە بوونەتە هۆکاری ڕەتکردنەوەی یاساکە لەلایەن زۆربەی لایەنە سیاسییەکان بریتین لە میکانیزمی دابەشکردنی عێراق بۆ چەند بازنەیەکی هەڵبژاردن، بابەتی بەربژێری تاکەکەسی و هەژمارکردنی زۆرترین دەنگ بەڕێژەی 100%.