کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەگوێرەی ڕاپۆرتی ساڵانەی لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنوسان، لەڕوى دەستگیرکردنى ڕۆژنامەنوسانەوە وڵاتی چین لە پلەى یەکەمدایە و تورکیاش لە پلەى دووەمدا هاتوە. , ئەمڕۆ چوارشەممە 11ى کانونی یەکەمی 2019، لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە: "لە ساڵى 2019دا، دۆخی ڕۆژنامەنوسان لە وڵاتی چین لە دۆخێکی خراپدایە تەنها لەو ساڵەدا لەو وڵاتە 48 ڕۆژنامەنوس خراونەتە زیندانەوە، بەوەش لەسەرتاسەرى جیهان پلەى یەکەمى گرتوە، تورکیاش بە پلەی دووەم دێت و رەوشى ڕۆژنامەنوسان تێیدا زۆر خراپن". , ئاماژە بەوشکراوە، ئەمساڵ لە جیهاندا 250 ڕۆژنامەنوس خراونەتەوە زیندانەوە، بەڵام ساڵى ڕابردوو ڕێژەکە 255 ڕۆژنامەنوس بوە. , ڕاپۆرتەکەی لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنوسان ئەوەشی ڕونکردووەتەوە، ژمارەی ڕۆژنامەنوسە زیندانکراوەکانی وڵاتی چین لە هەڵکشاندایە لەوەتەی "شی جین" دەسەڵاتی سیاسی لەو وڵاتە گرتوەتە دەست. , لەکۆی گشتی ئەو ڕۆژنامەنوسانەی کە لەسەر ئاستی جیهاندا زیندانکراون، 8%یان ئافرەتن، ئەو ڕێژەیەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە، وەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە. , ئەوەش خراوەتەڕو، سیاسەت، گەندەڵی و دۆسییەکانی مافی مرۆڤ، گرنگترین ئەو کەیسانە بوون کە ڕۆژنامەنوسانیان لەسەر زیندان کراون. , ,