گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانان بۆ چاکسازى لە وەزارەتى پێشمەرگە ڕاى پەرلەمانى کوردستان وەردەگرن

2019.12.11 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانان بۆ  چاکسازى لە وەزارەتى پێشمەرگە  ڕاى پەرلەمانى کوردستان وەردەگرن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شاندێکى هاوپەیمانى نێودەوڵەتیى دژى داعش لەگەڵ جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان کۆبوەوە ڕایانگەیاند، مەبەستى کۆبوونەوەکە وەرگرتنى ڕاى پەرلەمانە لەبارەى چاکسازییەکان لە وەزارەتى پێشمەرگە. , لە ڕاگەیەندراوێکدا کە پەرلەمانى کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 11ى کانونى یەکەمى 2019، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ شاندی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کۆبوەوە. , ئاماژە بەوەکراوە: "عەمید ڕوکن هەژار عومەر، بەرێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەی کۆبوونەوەکە بو، شاندی میوان مەبەستی سەردانەکەیان بۆ پەرلەمانی کوردستان ڕونکردەوە کە تایبەت بو بە وەرگرتنی بۆچونی پەرلەمان لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و یەکخستەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشەرگە" . , لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو: "لەبەرامبەردا جێگری سەرۆکی پەرلەمان سوپاسی هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کردووە کە پشتیوانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانیان کردووە لە ماوەی جەنگی دژ بە داعش، کە بە خوێن و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگە و بە پاڵپشتی هاوپەیمانان تواندرا ئەفسانەی داعش تێکبشکێندرێت، هاوکات سوپاسی کردن بۆ پاڵپشتی کردنیان بۆ چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان" . , هێمن هەورامى ئەوەشى ڕاگەیاندووە: "پاڵپشت بە کارنامەی حکومەتی هەرێم کە پەرلەمانی کوردستان دەنگی پێداوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە گشت سێکتەرەکان، لە ناویشیاندا وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بە وردیش چاودێری و بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی ئەو چاکسازییانە دەکەین، ئەمەش یەکێک بوە لە خاڵە هاوبەشەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرجەم پارتەکانی کوردستان". , لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوولا بەوردی باسیان لە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش کردووە، کە ئێستا لە زۆربەی ناوچەکاندا "بە ڕوونی جموجۆڵەکانیان هەستی پێدەکرێت"،و بە پێویستیان زانیوە کە ڕێیان لێبگیرێت و بەتەواوی لەناوببرێن، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە. , ,