گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بافڵ تاڵەبانی: کۆنفرانسی مەڵبەندەکان یەکێتی خستەوە سەر شاڕێی نوێبوونەوە

2019.12.11 - 16:12
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی: کۆنفرانسی مەڵبەندەکان یەکێتی خستەوە سەر شاڕێی نوێبوونەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بافڵ تاڵەبانى ڕایگەیاند، سەرکەوتنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان سەرکەوتنی یەکێتییەکان بوو و "یەکێتیشی خستەوە سەر شاڕێی نوێبوونەوە." . لە پۆستێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک، بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، "سوربوونی ھەڤاڵانمان بۆ بەستنی کۆنگرە ئەو ڕاستییەی سەلماندەوە كه‌ ھەموومان پەرۆشی یەکێتییەکی نوێین، سەرکەوتنی کۆنفرانسی ئۆرگانەکانیش جۆشدانەوەی گیانی یەکێتییبوونمان بوو کە ھەموومان تیایدا سەرکەوتووبووین." . دەشڵێت، "لەم بۆنەیەدا تەئکید دەکەمەوە دەست لەناو دەست لەگەڵ کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان، پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامان و زیندانیانی سیاسی و ڕێکخستنەکان و تێکۆشەران و ئەندامان و دڵسۆزان و ھەڤاڵەکانمان، پێکەوە یەکێتیی ناو یەکێتیی و بەیەک دەست چەپکە گوڵەکە مام دەپارێزین، یەکێتییەکی بەھێز بۆ کوردستانێکی بەھێز بنیاد دەنێینەوە و ڕۆحی شەھیدانمان و ھەڤاڵ مام جەلالیش ئاسودەدەکەین." . هاوکات ڕزگار عەلی، سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان بۆ کۆنگرەى یەکێتی ناوی تەواوی بەربژێرە دەرچووەکانى بۆ کۆنگرە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "کۆنفرانسی ناوخۆیی لە تەواوی مەڵبەندەكان بەڕێوەچووە، توانرا لە كەشێكی ئازاد و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و تەواوكاری قۆناغەكانی دیكە بە سەركەوتویی ئەنجام بدرێت."