گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سکاڵا تۆمار ناکات

بورهان مەجید لە ناس کوردەوە وردەکاریی هەڕەشەکانى سەرى ئاشکرادەکات

2019.12.11 - 15:44
App store icon Play store icon Play store icon
بورهان مەجید لە ناس کوردەوە وردەکاریی هەڕەشەکانى سەرى ئاشکرادەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز   هونەرمەند بورهان مەجید لەڕێگەی ناس کوردەوە وردەکاریی هەڕەشەکانى سەرى ئاشکرادەکات، ڕەتیشیکردەوە سکاڵا تۆمار بکات، چونکە بڕوای بە دادگاکان نییە. . چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هونەرمەند بورهان مەجید ڕایگەیاندبوو، هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە، شەوی ڕابردووش 15 پەرلەمانتار ڕاگەیەندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، بەرپرسیارێتیی دەزگاكانی ئاسایش و پۆلیسە لە كوردستان، ئەنجامدەرانی ئەو هەڕەشانە ئاشكرابكەن. . بورهان مەجید بە ناس کوردی ڕاگەیاند "ماوەیەکی زۆرە هەڕەشەی کوشتنم لێدەکرێت و بەهۆی خۆڕاگری خۆمەوە هیچم نەوتووە، ئەوەشی بڵاومکردەوە بۆ ئەوەیە بۆ مێژوو بمێنێتەوە ئەگەر ڕۆژێک کوژرام بزانن هەڕەشەم لێکراوە و کێ کوشتومی". . دەربارەی ئەوەی کێ هەڕەشەی لێدەکات بورهان مەجید ئاماژەی بەوەکرد "هەردوو بنەماڵەی دەسەڵاتدار هەڕەشەم لێدەکەن، ئەوانەی ڕۆژنامەنوسانیان تیرۆر کرد هەڕەشەم لێدەکەن". . بورهان مەجید باسی لەوەشکرد، هیچ شتێکی نایاسایی نەکردووە و تەنها لەبەرئەوەی ڕەخنە لە دەسەڵاتداران دەگرێت ئەو هەڕەشانەی لێدەکەن، جەختیشیکردەوە، هیچ کات واز لە ڕەخنەکانی ناهێنێت. . ئەو هونەرمەندە ڕەتیشیکردەوە سکاڵای تۆمارکردبێت و وتى "لێرە هیچ دادگایەکی سەربەخۆ نییە تا سکاڵای لێبکەم".