گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سزاى لەسێدارەدان بۆ بکوژى خێزانەکەى هەولێر دەرکرا

پارێزەرێکى ڕاوێژکار: ئەگەرى هەیە لەدوو مانگى داهاتوودا سزاکە جێبەجێبکرێت

2019.12.11 - 15:16
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزەرێکى ڕاوێژکار: ئەگەرى هەیە لەدوو مانگى داهاتوودا سزاکە جێبەجێبکرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دادگاى تاوانەکانى چوارى هەولێر سزاى لەسێدارەدانى بەسەر کەسێکدا سەپاند، کە دوو مانگ لەمەوبەر خێزانێکى پێنج کەسى لە هەولێر کوشت. . ئاسۆ هاشم پارێزەرى ڕاوێژکار بە ناس کوردى ڕاگەیاند "دادگاى تاوانەکانى چوارى هەولێر ئەمڕۆ بە ماددەى 406 لە یاساى سزادانى عێراقى سزاى لە سێدارەدانى بۆ بکوژى ئەو خێزانە دەرکرد کە لە نزیک گوندى پیرڕەش کوژران". . وتیشى "هەرچەندە جێبەجێکردنى سزاى لە سێدارەدان لە هەرێم ڕاگیراوە، بەڵام لەو دۆسیانەى ڕاى گشتى لەسەریان دروستبووە، سزاکە جێبەجێدەکرێت". . ئاسۆ هاشم باسى لەوەشکرد، پێدەچێت لە دوو مانگى داهاتوودا و پاش تەواوبوونى ڕێوشوێنەکان لەو بارەیەوە، سزاکە بەسەر ئەو کەسەدا جێبەجێ بکرێت. . دوو مانگ لەمەوبەر خێزانێکى پێنج کەسى خەڵکى ڕۆژئاواى کوردستان لە نزیک گوندى پیرڕەش لە هەولێر کوژران، دواتر بکوژى خێزانەکە لەلایەن هێزەکانى ئاسایشەوە دەستگیرکرا.