کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لەسەر تۆماركردنی سكاڵای كچێكی تەمەن 20 ساڵ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار لە سلێمانى سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد. . پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، سكاڵاكار (ڕ ، ر ، ح ) لەدایكبووی 1999، ڕەگەز مێ، سەردانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری كرد و سكاڵای لەدژی سێ كەس تۆمار كرد بەهۆی ئەوەی كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانیان لێكردووە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەبەرامبەر پێنەدانی بڕێك پارە. . ئاماژەى بەوەشکردووە، دواى سکاڵاکە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار لێكۆڵینەوەى دەستپێكرد و دوای بەدواداچوونێكی ورد و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر توانرا هەرسێ تۆمەتبارەکە دەستگیربكرێن. . پۆلیسى سلێمانى باسى لەوەشکردووە، لەئێستادا تۆمەتباران (أ ، ه ، م لەدایكووی 2001 - م ، ه ، م لەدایكبووی 2002 و أ ، س ، ف لەدایكبووی 2002 ) بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن ڕاگیراون.