گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕەخنەگرێکى سەرسەختى ئێران لە بەغدا کوژرا

شەوانی بەغدا؛ مۆتەکەی گیانی چالاکوانانى خۆپیشاندانەکان

2019.12.11 - 12:36
شەوانی بەغدا؛ مۆتەکەی گیانی چالاکوانانى خۆپیشاندانەکان
ناس کورد –   تەرمى چالاکوانێکى دیارى خۆپیشاندانەکانى بەغدا بە کوژرایی دۆزرایەوە، کە بە ڕەخنەگرێکى سەرسەختى هەژمونى ئێران لە عێراق دادەنرێت. . عەلی لامی شەوى ڕابردوو دواى بەشداریکردنى لە خۆپیشاندانەکانى بەغدا لەکاتى گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە لە شارۆچکەی کوتی نزیک لە بەغدا ڕفێنراوە و بەرەبەیانى ئەمڕۆ تەرمەکەى دۆزرایەوە. . لامى بە نوێنەرایەتى خۆپیشاندەرانى شارى کوت بەشدارى لە خۆپیشاندانەکەى دوێنێی گۆڕەپانى تەحریر کردبوو. . تەرمەکەی عەلی لامی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی شەعب لە باکوری بەغدا دۆزراوەتەوە لەناوەڕاستی شەقامێکدا کە سێ فیشەک بە سەرییەوە نراوە. . عەلی لامی یەکێک بوە لەو خۆپیشاندەرانەی کە ڕەخنەی توندی گرتوە لەهەژمونگەری ئێران لە عێراقدا، هەروەها شەوی ڕابردوش دوو کاتژمێر پێش کوشتنەکەی چەندین پۆستی لەسەر ئەوە کردوە کە نابێت خۆپیشاندەران بچنە ناوچەی سەوزەوە و دەبێت خۆپیشاندانەکان هێمن بن. . ئەو چالاکوانە پێشتر لە فەیسبوکی خۆی  ڕەخنەى توندى لە خومەینى گرتبوو، بەوەى دەیەوێت ئەزمونى وڵاتەکەى بگوێزێتەوە بۆ عێراق، بەڵام خاوەن تیک تۆکەکانی عێراق دەیانەوێت شۆڕشەکەیان بگوێزنەوە بۆ ئێران. . لامی تەمەنی 49 ساڵ بووە  و کارمەندی حکومی بوە لە ئەنجومەنی پارێزگای واست، هەروەها ئەندامی یەکێتی ئەدیبانی واست بووە و خاوەنی پێنج منداڵ بووە. . لە خۆپیشاندانەکانى عێراقدا کە زیاتر لە دوو مانگە بەردەوامن، چەند چالاکوانێک تیرۆرکراون چەند کەسێکى دیکەش رفێنراون، ڕێکخراوەکانى بوارى مافەکانى مرۆڤیش داوایان لە دەسەڵاتدارانى عێراق کردووە کاربکەن بۆ کۆتایی هێنان بەو کارانە.