گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای ئەوەى ڕووخا.. حکومەت بڕیاری دا بە نۆژەنکردنەوەى قەیسەری کۆنی کفری

2019.12.11 - 11:56
App store icon Play store icon Play store icon
دوای ئەوەى ڕووخا.. حکومەت بڕیاری دا بە نۆژەنکردنەوەى قەیسەری کۆنی کفری

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوای ئەوەى ڕۆژی یەکشەممەى ڕابردوو بەهۆی بارانەوە بەشێکی ڕووخا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە دروستکردنی لیژنەیەک بۆ سەرلەنوێ نۆژەنکردنەوەى قەیسەریی کۆنی کفری. . کوردۆ شابان، وتەبێژی وەزارەتى شارەوانی و گەشتوگوزار بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیانی ڕاسپارد بۆ دروستکردنی لیژنەیەک بەمەبەستی سەرلەنوێ نۆژەنکردنەوەی قەیسەریی کۆنی کفری کە ساڵانێکی زۆرە بەهۆی داڕوخان و خراپیی قەیسەرییەکەوە بازاڕەکەی چۆڵ کراوە. . وتیشی، "بڕیاری وەزارەت دوای سەردانی هەریەک لە بەرزان کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان و قادر فاتیح، سەرۆکی شارەوانیی کفری هات بۆلای وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار." . قەیسەریی کفری گرنگیی مێژوویی هەیە و لەگەڵ دامەزراندنی شاری کفرییەوە دروست کراوە، لە دوای ڕاپەڕینەوە ئەم قەیسەرییە ساڵانە بە هۆی بارانەوە تووشی داڕوخان دەهات بەڵام یەکشەممەى ڕابردوو بە یەکجاری داڕوخا.