گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ماڵپەرێکی ئەمریکی لە ئاسمانەوە تونێلێکى هەڵگرتنى موشەکى ئێرانى لە عێراق و سوریا ئاشکرا دەکات

2019.12.11 - 10:08
ماڵپەرێکی ئەمریکی لە ئاسمانەوە  تونێلێکى هەڵگرتنى موشەکى ئێرانى  لە عێراق و سوریا ئاشکرا دەکات
ناس کورد –   ماڵپەرێکی ئەمریکی "تونێلێکی ئێرانی" ئاشکراکردووە لەخاکی عێراق و سوریادا کە بۆ هەڵگرتنى موشەکەکانی ئێران بەکار هاتوە و لەلایەن ئیسرائیلیشەوە بۆردومان کراوە. . ماڵپەری Image sat internationalی ئەمریکی ژمارەیەک وێنە و ڤیدیۆی بڵاوکردووەتەوە کە دەریدەخات هێزێکی چەکداری سەر بە ئێران لەناوچەیەکی سنوری نێوان عێراق و سوریادا چەند تونێلێکیان دروستکردووە کە وەکو کۆگای هەڵگرتن و شاردنەوەی موشەکەکانی ئیران بەکاریان هێناوە. . ئەو ماڵپەرە کە کاری سەرەکی هاوکاریکردن و یارمەتیدان و پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتانە باسی لەوەکردووە "بەپێی ئەو وێنانەى مانگى دەستکرد کە بڵاویانکردووەتەوە لەناوچەی ئەبوکمالی سنوری سوریا و عێراق، هێزە ئێرانییەکان بنکەیەکیان بەناوی ئیمامی عەلی دروستکردوە و ژمارەیەک چەکی قورس و موشەکی ئێرانی تێدا هەڵگرتوە". . هاوکات کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ئەو تونێلەی کە وێنەکانی بڵاوکراوەتەوە درێژییەکەی 121 مەتر بووە و پانیەکەشی 4 مەتر نیو بووە، بەرزییەکەشی  چوار مەتر بووە. https://twitter.com/ImageSatIntl/status/1204429939342282754 ئاشکراکردنی ئەو تونێلە بە هاوبەشی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی ئەوروپی بووە و ڕۆژی 8ی ئەیلولی ئەمساڵ ئاشکراکراوە ، یەک ڕۆژی دواتریش واتە ڕۆژی 9ی ئەیولولی 2019 لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بۆردمان کراوە. . ئێران بەشێوەیەکی ئاشکرا پاڵپشتی چەندین هێزی چەکدارى لەعێراق و سوریا و لوبنان و چەندین وڵاتی دیکە دەکات و موشەک و چەکی قورسیان پێدەدات. . دوێنێش بەرپرسانی ئەمریکا، ئێرانیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە هێرشەکانی چەند هەفتەى ڕابردووى سەر بنکەکانیان لە عێراق لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئەوانەوە ئەنجامدراوە.