گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت: نازانرێت پەسەند دەکرێت یان نا

ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر پڕۆژەى چاکسازیی دەدات

2019.12.11 - 09:34
ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر پڕۆژەى چاکسازیی دەدات
ناس کورد- شەهرام عەزیز بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانى هەرێم لەسەر پڕۆژەی یاسای چاکسازیی لە خانەنشینی و موچە و دەرماڵە کۆببێتەوە، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتیش دەڵێت، نازانرێت پڕۆژەکە پەسەند دەکرێت یاخود نا و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری لەسەر دەدرێت. . سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بە ناس کوردی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و تیایدا لە تەوەرێکدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی و موچە و دەرماڵە دەکرێت". . دەربارەی پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە لە کۆبوونەوەکەدا، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا دیار نییە پڕۆژەکە ئەمڕۆ پەسەند دەکرێت یاخود نا، ئەوە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری لەسەر دەدرێت. . ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ ڤالا فەرید وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پەرلەمان لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکردبوو، لەکۆبوونەوەکەى ئەنجومەنى وەزیراندا پرۆژەى چاکسازى خانەنشینى موچە و دەرماڵە پەسەند دەکرێت و ڕەوانەى پەرلەمان دەکرێت بەمەبەستى پەسەندکردنى. . پڕۆژە یاسای (چاکسازی لە خانەنشینی و موچە و دەرماڵە) لە خولى پێشووى پەرلەمانى کوردستاندا پەسەندکرا و دواى ناڕەزایی شەقام لەسەر پرۆژەکە بەتایبەتى لە بڕگەى تایبەت بە خانەنشینى پلە باڵاکان، پڕۆژەکە گەڕێنرایەوە پەرلەمان و دواتریش ڕەوانەى حکومەت کرایەوە بۆ گۆڕانکاریکردن تێیدا. . ماوەى چەند مانگێکە لیژنەیەکى هاوبەشى پەرلەمان و حکومەت سەرقاڵى ئامادەکردنەوەى پرۆژەکەن بۆ ئەوەى ڕەوانەى پەرلەمان بکرێت بەمەبەستى پەسەندکردنى. . بەپێی پڕۆژەکە کە هێشتا بەتەواوى ناوەڕۆکەکەى ئاشکرانەکراوە، گۆڕانكاری لە یاساكانی خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان دەكرێ، ئەوانەش بە نایاسایی خانەنشین كراون، موچەكانیان دەبڕدرێت.