گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرێک وادەى پەسەندکردنى پڕۆژەى چاکسازى و ڕەوانەکردنى بۆ پەرلەمان ئاشکراکرد

2019.12.10 - 20:48
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرێک وادەى پەسەندکردنى پڕۆژەى چاکسازى و ڕەوانەکردنى بۆ پەرلەمان ئاشکراکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   وەزیرێکى حکومەتى هەرێم ئاشکرایکرد، سبەینێ پرۆژەى چاکسازى خانەنشینى موچە و دەرماڵە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە پەسەند دەکرێت. . ڤالا فەرید وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پەرلەمان لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنى وەزیران کۆدەبێتەوە و پرۆژەى چاکسازى خانەنشینى موچە و دەرماڵە پەسەند دەکات. . وتیشى "دواى پەسەندکردنى هەر سبەینێ پڕۆژەکە ڕەوانەى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت". . پڕۆژە یاسای (چاکسازی لە خانەنشینی و موچە و دەرماڵە) لە خولى پێشووى پەرلەمانى کوردستاندا پەسەندکرا و دواى ناڕەزایی شەقام لەسەر پرۆژەکە بەتایبەتى لە بڕگەى تایبەت بە خانەنشینى پلە باڵاکان، پڕۆژەکە گەڕێنرایەوە پەرلەمان و دواتریش ڕەوانەى حکومەت کرایەوە بۆ گۆڕانکاریکردن تێیدا. . ماوەى چەند مانگێکە لیژنەیەکى هاوبەشى پەرلەمان و حکومەت سەرقاڵى ئامادەکردنەوەى پرۆژەکەن بۆ ئەوەى ڕەوانەى پەرلەمان بکرێت بەمەبەستى پەسەندکردنى. . بەپێی پڕۆژەکە کە هێشتا بەتەواوى ناوەڕۆکەکەى ئاشکرانەکراوە، گۆڕانكاری لە یاساكانی خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان دەكرێ، ئەوانەش بە نایاسایی خانەنشین كراون، موچەكانیان دەبڕدرێت.