کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بودجەی پێویستیان نییە بۆ باشکردنی دۆخی کارەبا و ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر پێوەری زیرەک لە هەموو هەرێم ببەسترێت و غازی پێویست دابین بکرێت ئەوا دەتوانن دۆخی کارەبا چارەسەر بکەن. . کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد :"ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم کێشەی تێدا نییە، بەڵکو کێشەکە تەنها کەمی سوتەمەنییە، کە تەنها بەشی 13 وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکات". . وتیشی، چارەسەرکردنی کێشەکە بەوە دەبێت، سوتەمەنی پێویست دابین بکرێت، یاخود بودجە بۆ کڕینی سوتەمەنی تەرخان بکرێت، بەڵام لە ئێستاشدا دۆخی دارایی هەرێم گونجاو نییە و ناتوانێت بودجەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکات. . هاوکات لە وەڵامی ئەوەی کەی کارەبای هەرێم دەبێت بە 24 کاتژمێری، وەزیری کارەبای هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر سوتەمەنی پێویستیان بۆ دابین بکرێت و هەروەها لە هەموو هەرێم پێوەری زیرەک بۆ ماڵان ببەسترێت، ئەوا لە ساڵی 2020 بۆ 2021 دۆخی کارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەو باشبوون دەچێت. .