کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرۆککۆماری عێراق، داوای لە لایەنە سیاسییەکان کردووە، هاوکاربن لە دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوی وڵاتەکە، ئەوەش لە چوارچێوەی ڕێکارە یاسایی و دەستورییەکان. , ئەمڕۆ سێشەممە 10ى کانونی یەکەمی 2019، هاوکاتى ڕۆژى سەرکەوتن بەسەر داعشدا، بەرهەم سالح، سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند: "داواکارم لە هێزە ئەمنییەکان گۆڕەپان و پردەکان بکەن بە خاڵی لێکنزیکبوونەوە نەک بە پێچەوانەوە". , بەرهەم سالح لە وتارەکەیدا داوای لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردووە، "هاوکاربن لە دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق لەچوارچێوەی یاسا و ڕێکارە دەستورییەکان، بە مەرجێک ئەو کەسایەتییە هەموان هاوڕابن لەسەری بۆ ئەوەی ببێتە هەوێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات و بەدیهێنانی ئامانجی گەنجەکانمان". , ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرچاوەیەک پێشتر بە ناس کوردى ڕاگەیاند، بەرهەم ساڵح لەگەڵ خۆپیشاندەران و چالاکوانانى بەغداد کۆبوەتەوە و لەبارەى مەرجەکانیان بۆ دانانى سەرۆکوەزیرانى نوێ گوێی لێگرتون. , ,