گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو جانتایە چییە کە هەمیشە هاوەڵى گەشتەکانى سەرۆکى روسیایە

2019.12.10 - 14:56
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو جانتایە چییە کە هەمیشە هاوەڵى گەشتەکانى سەرۆکى روسیایە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   کاتێک بۆ یەکەم جار ئەو جانتایەت بەرچاو دەکەوێت کە بەدەست پاسەوانە تایبەتەکەى سەرۆکى روسیایە و هاوەڵى سەرجەمى گەشتەکانى دەکات وەک جانتایەکى ئاسایى دێتە بەرچاوت، بەڵام لەڕاستیدا وا نییە و جانتاى (شیگیت) زۆر لەوە گەورەترە کە لێى دەڕوانرێت. . کەناڵێکى تەلەفزیۆنى فەرمى وەزارەتى بەرگرى روسیا بۆ یەکەمین جار زانیارى لەبارەى جانتاکەوە دەخاتەڕوو و وەک ترسناکترین جانتا لەسەر ڕووی زەوی و بە جانتا ئەتۆمییەکەی" ڤلادمێر  پۆتین" سەرۆکی ڕوسیا ناوى دەبات کە بەردەوام هاوەڵى گەشتەکانى سەرۆکە. . (Zvezda) کەناڵی فەرمی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا،  بۆ یەکەم جار تیشکدەخاتە سەر ئەو جانتایە کە لە سەردەمی سۆڤییەتدا هەبووە و لە سەردەمی پۆتیندا گەشەی زیاتری پێدرا و دوگمەی تەقاندنی چەکە ئەتۆمییەکانی ڕوسیای تێدایە. . بەگوێرەى کەناڵەکە، ئەم جانتایە لەلایەن چەند سەرکردەیەکی سۆڤییەتەوە هەڵگیراوە و دوای یەکەم سەرۆک وەزیرانی ڕوسیای نوێش کە بۆریس یەلتسین بوو، ڕادەستی ڤلادیمێر پوتین کرا. . ڤلادیمێر پوتین، دوای ئەوەی وەک سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا هەڵبژێردرا،  گەشەی زیاتری بە جانتاکە داوە. لە تەنیشت ئەو جانتایەدا کە ڕێنمایی دەستپێکردنی شەڕی ئەتۆمیی دەدات، دوو جانتای دیکە هەن، کە بەهۆی بەستنەوەی بە کۆمپیتەرێکەوە پەیوەندی لەگەڵ ناوەندی فەرماندەیی مووشەکە ستراتیژییەکانی ڕوسیای فیدراڵ دروستدەکات. . پوتین لە هەموو گەشتەکانیدا بۆ دەرەوەی وڵات و شوێنە دورەکانی ڕوسیا ئەم جانتایە لەگەڵ خۆیدا دەبات. . جانتاکە دوو دوگمەی گرنگی هەیە، کاتێک پەنجە دەخرێتە سەر دوگمە سپییەکە، ئەوا کۆدی تایبەت دەنێردرێت بۆ ناوەندەکانی موشەکی ستراتیژی و ڕاستەوخۆش ئەم ڕێنمایی و کۆد ناردنە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. . بەگوێرەی زانیارى کەناڵەکە پۆتین دەتوانێت لەڕێگەی کارت فلاشێکی تایبەتەوە  بە هاوکاری دوو فەرماندەی باڵای سوپای ڕوسیا ئەو جانتایە بەکاربهێنێت، ئەوانیش سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی ڕوسیا و ڤالێری گیراسیموف، سوپاسالارى ڕوسیا. . ئەوەی تێبینی دەکرێت لە جانتای"شیگیت" دوگمەی تەقاندنی موشەکە ئەتۆمییەکان ڕەنگی سپییە کە بە پێچەوانەی جانتا ئەتۆمییەکەی دوناڵد ترەمپە، سەرۆکی ئەمریکا کە دوگمەی تەقاندنی موشەکەکە ڕەنگی سورە. . جێی ئاماژەیە جانتای ئەتۆمی"شیگیت" لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لەسەر دەستی یوری ئەندروف، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ڕوسیا "کەی جی بی" پەرەی پێدراوە. https://youtu.be/BQpEdDMaCek .