گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاتووچۆى هەرێم: بڕیاری زیادکردنی سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری ڕاگیرا

2019.12.10 - 11:43
App store icon Play store icon Play store icon
هاتووچۆى هەرێم: بڕیاری زیادکردنی سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری ڕاگیرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی هەرێم سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری زیاد کرد، بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ، کارپێکردن بەو بڕیارە تاوەکو ساڵێکی دیکە ڕاگیرا. . فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردەوە :"بڕیاری زیادكردنی بڕی سزای به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی شۆفێری كه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هەرێم ده‌رچوبوو، ڕاگیراوە". . ئاماژەی بەوەکرد، ‌بڕیارەکە وه‌زیری ناو‌خۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگرتووە تاوەکو رۆژی 5ی کانونی یەکەمی 2020 واتا ساڵێکی دیکە. . وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، داواشی لە هاووڵاتیان کرد کە لە ماوەی ئەو ساڵەدا سه‌ردانی به‌شی مۆڵه‌ت بكه‌ن بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان. . ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی بڕیارێکی نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەرێم، هەر شۆفێرێک مۆڵەتی شۆفێرییەکەی بەسەرچوبێت، ئەوا بۆ هەر ساڵێک بڕی 30 هەزار دینار سزا دەدرێت، کە پێشتر 15 هەزار دینار بوو. .