گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبازاڕەکانى هەرێم دۆلار بەرزبوەوە.. بوو بە چەند؟

2019.12.10 - 10:29
App store icon Play store icon Play store icon
لەبازاڕەکانى هەرێم دۆلار بەرزبوەوە.. بوو بە چەند؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد–   نرخی دراوە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتو دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەشێوەیەک ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 121 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە، هەروەها تمەنی ئێرانیش بە نزمی ماوەتەوە و 100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر 9 هەزار دینارە. . فەرید محەمەد، لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2019 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 121 هەزار  دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە".   . هەروەها 100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 9 هەزار  دیناری عێراقیە و نرخی 100 لیرەی تورکیش بە 21  هەزار دینارە.   . هاوکات نرخی 100 یۆرۆ بە 133 هەزار و 500 دینارە، هەروەها نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش بە 157 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت. . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 110.5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 130 دۆلارە. .