گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەشدی شەعبی هۆشداری دەدات لە خوێنڕشتنێکی زۆر

گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکانى بەغداد چاوەڕوانی سێشەممەیەکی جیاواز دەکەن

2019.12.09 - 22:20
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکانى بەغداد چاوەڕوانی سێشەممەیەکی جیاواز دەکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بڕیارە سبەى خۆپیشاندانى پێنج ملیۆنى لە بەغداد بەڕێوەبچێت، ئەمنیداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، هەڕەشەی ئەوە دەکات کە خۆپیشاندانەکانی سبەینێی بەغداد "خوێنڕشتن"ی تێدا دەبێت. , بریارە سبەی سێشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2019، لە بەغدادی پایتەختی عێراق خۆپیشاندانێکی فراوانی "پێنج ملیۆنی" بەڕیوەبچێت، ئەوەش ئاشکراکراوە، لە شارەکانی دیکەی عێراقەوە سەدان هەزار هاوڵاتی بەڕێکەوتون بۆ ئەوەی بەشداری لەو خۆپیشاندانەی سبەی بکەن. , هەڕەشەى بەڕێوەچونى ئەو خۆپیشاندانە فراوانە، لەکاتێکدایە کە هەر سبەینێ ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و "سەرکەوتنی عێراقیشە بەسەر داعشدا". , قەیس خەزعەلی، ئەمنیداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق لە تویتێکیدا ڕایگەیاند: "مەترسی ئەوە هەیە، ژمارەی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکان زیاد بکەن". , خەزعەلی ئەوەشى نوسیوە: "پیلانێکی مەترسیداری دەزگا هەواڵگرییەکان هەیە، بۆئەوەی لە بەغداد ئاڵۆزی دروست بکەن و ڕەوشی ئەمنی تێکبدەن". , ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە لە میدیاکانی عێراقەوە بڵاوکرابوەوە، فەرمان بە هێزەکانی حەشدی شەعبی کراوە بنکەکانیان لە بەغداد چۆڵ بکەن و چەکدارەکانیان بگوازنەوە دەرەوەی شار. , سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی عیراقیشەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە: "لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانییەوە بڕیارێکی بەپەلە دەرکراوە، بڕیارەکەش کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی حەشدی شەعبییە لە بەغداد، ئەویش دوای ئەو هێرشانەوەی لەم هەفتەیەدا بۆسەر پردەکانی سنەک و ڕەشید ئەنجام دراون". , هەروەها سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: "هیچ گروپێکی سەر بە حەشدی شەعبی، بۆی نییە لە بەغدادا جوڵە بکات بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختەی وەزارەتی بەرگریی عێراق". , لاى خۆشیەوە فالح فەیاز، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی سەرۆکایەتیی حەشدی شەعبی هۆشداری داوە لە جموجوڵەکانی ئەو هێزە. , لەلایەکى تریشەوە، عەبدولکەریم خەڵەف، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندووە: "بەپێی بڕیاریکی نوێ ڕێگا نادرێت چەکدارانی حەشدی شەعبی هیچ دەستتێوەردانێک بکەن لە ڕەوشی ئەمنی بەغداد و ئەو ئەرکانە جێبەجێ دەکەن کەلەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە پێیان سپێردراوە". , ,