کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم ڕایگەیاند، له پێنج ساڵی ڕابردوودا، قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی زیاتر بووە لە 423 ملیار دینار، کە لەو ڕێژەیە تەنها 17.79%ی بۆ حكومه‌ت گەڕێندراوەتەوە. . ئەمڕۆ (دووشەممە، 9ی کانونی یەکەمی 2019) ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانید ڕایگه‌یاند :"لەدوای ساڵی 2014ەوە قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێم زیاتر له 423 ملیۆن دیناری تێپه‌ڕاندووه". . وتیشی، له‌و ڕێژه‌یه توانیویانە بڕی 17.79% ی پاره‌كه بۆ حكومه‌ت بگەڕێننەوە و هەروەها دەستیانگرتووە بەسەر بڕی دوو ملیار و 770 ملیۆن دینار. . سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تا ئێستا هه‌زار و 27 داوای سزاییان هه‌بووه و 281 كه‌یسیش ئاڕاسته‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند كراوه و 299 داوای سزایش داخراوون و 304 داوای سزایی له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان. .