کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لەماوەى کەمتر لە دوو مانگدا ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس بانگهێشتى دادگا کراون و هەندێکیان پاش دەستبەسەرکردنیان بە کەفالەت ئازادکراون، زۆربەى کەیسەکانیش لەدەرەوەى یاساى ڕۆژنامەنوسى مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە، ڕێکخەرى سەنتەرى میترۆش دەڵێت ئەگه‌ر دادگا و حكومه‌ت یاساى ڕۆژنامه‌نوسیان به‌دڵ نییه با له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵیوه‌شێننه‌وه. . لە نوێترین کەیسدا، دوێنێ شوان عادل وەکو بەڕێوەبەرى کەناڵى ئێن ئاڕ تى و لەسەر سکاڵاى سەرۆکى زانکۆى سلێمانى بۆ ماوەى 24 کاتژمێر دەستبەسەرکرا و ئەمڕۆش بە کەفالەت ئازادکرا. پێشتر و لە 10 ى مانگى ڕابردوودا شوان عادل و ئیحسان سابیرى پەیامنێرى کەناڵەکە لەسەر کەیسێکى دیکە دەستگیرکران و دواتر بە کەفالەت ئازادکران. . مانگى ڕابردووش ئازاد عوسمان بەڕێوەبەری ڕادیۆی دەنگ لە گەرمیان لە پاش دەستگیرکردنی بەهۆی سکاڵایەکەوە، بە کەفالەتى یەک ملیۆن دینار ئازادکرا. . ئەمڕۆش دواى نزیکه‌ى پێنج مانگ له‌ده‌ستگیركردنى زوبێر برادۆستى په‌یامنێرى ئاژانسى ڕۆژ نیوزى نزیك له‌په‌كه‌كه ئازاد كرا. . بەردەوامى دەستبەسەرکردنى ڕۆژنامەنووسان لەکاتێکدایە، بەپێی یاساى کارى ڕۆژنامەنوسى نابێت ڕۆژنامەنوسان دەستبەسەربکرێن، بەڵام دادگاکان لەو کەیسانەدا پەنادەبەنە بەر چەند یاسایەکى تر، لەوانە یاساى خراپ بەکارهێنانى ئامێرەکانى پەیوەندیکردن. . ڕه‌حمان غه‌ریب ڕێكخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌مافى ڕۆژنامه‌نوسان به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و جۆره ده‌ستگیركردنانه، به‌و شێوازه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوە، فشارن بۆ سه‌ر میدیا. . ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌ڕووى هه‌نگاوه عهمهلییهكانهوه له‌گه‌ڵ دادوه‌ر و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه په‌یوه‌ندیدارن بە پرسەکەوە قسه ده‌كه‌ن و فشاره‌كانیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ى یاسای ڕۆژنامه‌نوسى پێشێل نه‌كرێت، هه‌روه‌ها سنورێك بۆ به‌كارهێنانى یاسا له‌دژى ڕۆژنامه‌نوسان دابنرێت. . ڕێكخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ داواشیكرد، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى یاساى ڕۆژنامه‌نوسیان به‌دڵ نیه ئه‌وا با بیبه‌نه په‌ڕله‌مان و هه‌ڵیوه‌شێننه‌وه و بڵین به‌دڵیان نییه و ئه‌وه به‌ئاشكرا ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر یاسایه و هه‌یه ده‌بێت جێبه‌جێبكرێت. . لەبارەى پرسی ڕۆژنامەنوس زوبێر عوسمانەوە، رەحمان غەریب باسى لەوەکرد، "لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌ئێمه ده‌ڵێن گه‌ر كه‌سێك پێشمه‌رگه بوبێت به‌پێى یاساى سه‌ربازى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین و زوبێر پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌و كارهشى له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسیدا ناگونجێت". . بەڵام ئاژانسى ڕۆژنیوز، لە ڕاگەیەنراوێکدا تۆمه‌تى پێشمهرگهبوونى پەیامنێرەکەیان به‌پاساوى ناڕه‌وا ده‌زانن بۆ ده‌ستگیركردنى په‌یامنێره‌كه‌یان و له‌سه‌ر زارى زوبێریشهوه ئه‌وه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه ته‌نها یه‌ك ڕۆژ پێشمه‌رگایه‌تى كردبێت. . ڕۆژ نیوز ڕه‌خنه‌ى توند له‌سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نوسان و سه‌ندیكا په‌یوه‌ندیداره‌كانى تر ده‌گرێت و ده‌ڵێت، نه‌ك به‌رگرییان لهزوبێر برادۆستى نه‌كردووه "به‌ڵكو تۆمه‌تى سیخوڕیان داوه‌ته پاڵ." . سەرەڕاى داواکان بۆ کارکردن بە یاساى ڕۆژنامەگەرى، تا ئێستا دادگاکان لەزۆربەى کەیسەکانى تایبەت بە ڕۆژنامەنوساندا کار بەو یاسایە ناکەن، ئەوەش دەسەڵاتى دادوەرى ڕوبەڕووى رەخنە کردووەتەوە. . کۆتایی مانگى تشرينى یەکەمى ئەمساڵ، شەش ڕێکخراوى کوردستانى و عێراقى بوارى بەرگریکردن لە مافى ڕۆژنامەنوسى لە ڕاگەیەنراوێکى هاوبەشدا داوایان لە دادگاکان کرد، لە لێكۆڵینەوەکاندا لەگەڵ دۆسیەكانی بڵاوكردنەوە پشت بە یاسای ژمارە (35)ی ساڵی 2007 ی یاسای كاری رۆژنامەنوسی ببەستن و پەنا بۆ ئەو یاسایانە نەبەن کە پەیوەندییان بە کارى ڕۆژنامەنوسییەوە نییە.