کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – نرخی دراوە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 120 هەزار و 900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە، هەروەها تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و 100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر 8 هەزار و 950 دینارە. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ دووشەممە 9 کانونی یەکەمی 2019 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 120 هەزار و 900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە". . هەروەها نرخی تمەن دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و 100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 8 هەزار و 950 دیناری عێراقیە و نرخی 100 لیرەی تورکیش بە 21 هەزار دینارە. . هاوکات نرخی 100 یۆرۆ بە 133 هەزار و 500 دینارە، هەروەها نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش بە 157 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 110.5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 130 دۆلارە.