کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، باران و بەفر بارین لە زۆرێک زۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرمیش بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە 9 کانونی یەکەمی 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 6 بۆ 13 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە سلێمانی تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکانی ئاسمان هەور دەبێت. . هەروەها بۆ سبەی چوارشەممە، لە سلێمانی باران و بەفر بارین بەردەوام دەبێت، بەڵام لە پارێزگاکانی دیکە بەفر بارین کۆتایی دێت و تەنها باران دەبارێت.