کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
حزبى سۆسیالیزمى دیموکراتى فینلەندا، ژنێکى تەمەن 34 ساڵى بۆ سەرۆک وەزیرانى نوێ دیاریکرد، دواى ئەوەى سەرۆک وەزیرانى ئەو وڵاتە دەستى لەکارکێشایەوە.
.
دواى ئەوەى ڕۆژى سێ شەممەى ڕابردوو ئەنتى ڕێنیە سەرۆک وەزیرانى فینلەندا بەهۆى ناڕەزایەتى وڵاتەکەى و حزبەکەیەوە دەستى لەکارکێشایەوە، حزبى سۆشیالیزمى دیموکراتى سانا مارینى تەمەن 34 ساڵى بۆ شوێنەکەى دیاریکرد، بەوەش مارینى بوو بەگەنجترین و بچوکترین سەرۆک وەزیران لەجیهاندا.

سانا مارین بەمیدیاکانى ڕاگەیاند، بۆ گەڕانەوەى متمانەى هاوڵاتیانى وڵاتەکەى ئەرکى زۆریان کەوتووەتە ئەستۆ، مارینى لەبارەى کەمى تەمەنەکەشیەوە خۆى لەوەڵامى پرسیارى ڕۆژنامەنوسان پاراست.
.
سەرۆک وەزیرانە نۆییەکەى فینلەندا وتیشى "بیرم لەوە نەکردووەتەوە تەمەنەکەم و ژنیێتیەکەم پاڵم بەرەو سیاسەت پێوە بنێت بۆ ئەوەى سەرنجى دەنگدەران بەدەستبهێنم، بەڵکو تەنها متمانەى دەنگدەرانم بەلاوە گرنگترە".

لەئێستادا سانا مارین بچوکترین سەرۆک وەزیرانە لەجیهاندا و تەنانەت لە ئۆلکسى گۆنتشارۆکى سەرۆک وەزیرانى ئۆکرانیا کە تەمەنى 35 ساڵە بچوکترە.