کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شانەی ڕاگەیاندنى ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، بنکەیەکی سەربازی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا بە چوار موشەک کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا شەش سەرباز برینداربوون. . ئەمڕۆ دووشەمە 9ی کانونی یەکەمی 2019 لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، بنکەیەکی سەربازی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە چوار موچەکى کاتیۆشا کراوەتە ئامانج. . ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، شەش سەرباز برینداربوون، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوەکرێت، کە سەر بە سوپای عێراقن یاخود حەشدی شەعبی. . شانەی ئەمنی عێراق باسى لەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکە بڵاوەیانپێکراوە و گەڕان و پشکنین دەکەن.