کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا وەڵامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی دایەوە سەبارەت بە کارەکانی حکومەت لە 100 ڕۆژی یەکەمی دەستبەکاربوونیدا و ڕایگەیاند، قسهی دهسهڵاتداران "هیچ بههایهكی نییه" كاتێك گۆڕانكاری نهبینرێت و گیرفانی هاوڵاتییان و خزمهتگوزاری وهك پێشوتر خراپ بێت. . لە پەیامەکەیدا شاسوار عەبدولواحید ئاماژەی بەوەکردووە "سەرۆکی حکومەت باسی زیادکردنی داهاتی ناوخۆی کرد، من دەپرسم، ئایا ئەگەر پێوەری ئاو دابنێیت و هەوا بخوێنێتەوە و بە ئاو حسابی بکەیت لەسەر خەڵک، ئەگەر باج زیادبکەیت و بازرگانەکان زیادەکەی لە هاوڵاتیان وەربگرن، ئەگەر پارەی کارەبا زیاد بکەیت، ئەمە دەستکەوتە؟". . سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لەوەشکردووە: "یەکێکی دیکە لەو خاڵانەی کە باسیان کردووە ئەوەیە کە کارەبایان زیاد کردووە، بەڵام دیارە بەڕێزیان نازانن کە لە مانگی 11دا ڕۆژانە تێکڕا 13 کاتژمێر کارەبایان بە هاوڵاتیان داوە، ئایا ئەگەر تۆ ڕۆژانە 11 کاتژمێر کارەبات نەدابێت بە هاوڵاتیان ئەوە دەستکەوتە؟". . دەربارەی ئەوەی ئێستا هەرێم و بەغدا بە هاوبەشی نەوتی کەرکوک بفرۆشن، شاسوار عەبدولواحید دەڵێت "پرسیارەکە ئەوەیە، پارەکەی کوا و داهاتەکەی بۆ کێیە؟، تائێستا هاوڵاتیان موچەی سێ مانگی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، کەواتە ئەوە چ سودێکی بۆ هاوڵاتیان هەیە؟". . سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی ئاماژەی بەوەشکردووە "خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە بودجەیەکی تایبەتیان بۆ ڕێگاوبانەکان تەرخانکردووە، بەڵام ژمارەی ئەو کیلۆمەترانەی کە ڕێگاوبان دروستکراوە لەم کابینەیەدا، سفرە". . شاسوار عەبدولواحید ڕەخنەی ئەوەشی لە سەرۆکی حکومەت گرتووە، کە بەهیچ شێوەیەک باسی گەڕاندنەوەی موچە پاشەکەوتکراوەکانی هاوڵاتیانی نەکردووە و هەروەها باسی بۆردومانی خاڵە سنورییەکانی نەکرد و هەروەها تائێستا داهاتی مانگانەی هەرێمیان ئاشکرا نەکردووە. . سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێوەری سەرکەوتنی حکومەت ئەوەیە ژیانی هاوڵاتیان بگۆڕێت بۆ باشتر، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئێستا ژیانی هاوڵاتیان هەروەک ڕابردووە. . ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ شەممە، لە پەیامێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، کارەکانی کابینەکەی لە ماوەی 100 ڕۆژی سەرەتای دەستبەرکاربوونیدا خستەڕوو، هەروەها باسی لە پلانەکانی داهاتووی کابینەکەی کرد.