گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ وڵات هۆشدارى توند دەدەنە عەبدولمەهدى: فەرمانەکان لەبارەى حەشدى شەعبییەوە جێبەجێبکە

2019.12.08 - 18:59
App store icon Play store icon Play store icon
سێ وڵات هۆشدارى توند دەدەنە عەبدولمەهدى: فەرمانەکان لەبارەى حەشدى شەعبییەوە جێبەجێبکە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   باڵیۆزى هەریەک لە وڵاتانى بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە عێراق هۆشداری توندیان دایە عادل عەبدولمەهدى لەبارەى کوژران و برینداربوونى خۆپیشاندەرانەوە و داوایانلێکرد فەرمانەکان لەبارەى حەشدى شەعبییەوە جێبەجێ بکات. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى هاوبەشى هەر سێ باڵیۆزخانەى بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا، ئەمڕۆ باڵیۆزەکانى ئەو سێ وڵاتە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدى کۆبوونەتەوە بە سیفەتى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان، تا دیاریکردنى سەرۆک وەزیرانى نوێ، داوایان لێکردووە گرەنتى پاراستنى خۆپیشاندەران و لێکۆڵینەوەى خێرا بکات لەبارەى کوشتنى 25 خۆپیشاندەر لە هەینى ڕابردوودا و لێپرسنەوە لەو کەسانە بکات کە بەرپرسن لەو کارە. . جەختیشیان کردووەتەوە لەسەر ئەوەى رێگە بە هیچ گروپێکى چەکدارى نەدرێت لەدەرەوەى کۆنتڕۆڵى دەوڵەت کاربکات. . بالیۆزەکانى ئەو سێ وڵاتە هانى حکومەتی عێراقیانداوە، گرەنتى جێبەجێکردنى ئەو بڕیارە بکات کە بەم دواییانە دەرکراوە، لەبارەى پێدانى فەرمان بە هێزەکانى حەشدى شەعبى کە نزیک نەبنەوە لە شوێنى خۆپیشاندانەکان، لێپرسینەوەش لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە ئەو بڕیارە پێشێل دەکەن. . شەوى هەینى ڕابردوو، ژمارەیەک چەکدار تەقەیان لە خۆپیشاندەرانى گۆڕەیانى سنەکى شارى بەغدا کرد و بەهۆیەوە 25 خۆپیشاندەر کوژران و ژمارەیەکى زۆریش برینداربوون.