کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لە ماوەى دوو هەفتەدا دووجار میوانداری پارێزگار و سەرۆکى شارەوانی سلێمانییان کردووە بۆناو کۆبوونەوەى لیژنەى پلان و پڕۆژەکان بەڵام نەهاتوون و ئامادە نەبوون. . ڕەمەزان مەنتیک، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، داواکاری میوانداری لیژنەى پلان و پڕۆژەکان لە پارێزگار و سەرۆکى شارەوانی تایبەت بووە "بە پرسی ڕووخاندنی سایلۆی کۆنی سلێمانی و دروستکردنی پڕۆژەى داونتاون لە جێگاکەیدا کە پڕۆژەیەکی گەشتیاری و نیشتەجێبوون و بازرگانییە." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "هیچ کام لەو دوو بەڕێزە بەدەم داواکارییەکەوە نەهاتوون و تائێستاش هۆکاری ئامادەنەبوونیان دیار نییە." . ڕەمەزان مەنتیک دەشڵێت، "ناکرێت لە ئەوروپاوە بانگهێشتنامەک بگاتە دەست پارێزگار و لە پێناویدا سەفەر بکات بەڵام بەنوسراوی فەرمی ئەنجومەن بانگهێشت بکرێت و وەڵامی نەبێت بۆ میواندارییەکە لەکاتێکدا دوری نێوان بینای ئەنجومەن و بینای پارێزگار تەنها دیوارێکی 20 سانتیمەترییە و بڵێی میواندارییەکەم بەدەستم نەگەشتوە!" .