کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات "بەشێک لە میدیاکان لێدوانێکى بەڕێوەبەرى گشتى کارەبایان بۆ زیادکردنى لایک شێواندووە و دڵەڕاوکێیان لەناو خەڵک دروستکردووە". . راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى بە پێچەوانەى هەواڵە بڵاوکراوەکانى بەشێک لە میدیاکان دڵخۆشکەرەیە و باس لە زیادبوونى بەرهەمهێنانى کارەبا لەسنورەکە دەکات و بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "لە دوێنێوە 300 بۆ 400 مێگاوات کارەبای زیاتر بەرهەمدەهێنن و دۆخی کارەبا بەرەو باشبوون دەچێت". . راگەیەندراوەکە دواى ئەوە هات کە بەشێک لە میدیاکان لەسەر زارى سالار حوسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویان کردەوە "له‌سه‌ره‌تای هاتنى وه‌رزى زستاندا پله‌كانى گه‌رما به‌شێوه‌یه‌ك دابه‌زى كه مه‌سجێكى ترسناكى پێداین كه ئه‌مساڵ بارودۆخى كاره‌با خراپ ده‌بێت و ئه‌گه‌ریش كاره‌باى نیشتمانى بۆ كه‌متر له حەوت كاتژمێر دابه‌زێت، ره‌نگه هه‌ر بتوانین كاره‌با به شوێنه گشتییه‌كان بده‌ین". . راگەیەندراوەکە مژدە بە هاووڵاتیان دەدات و ئاماژە بەوە دەکات "خۆشبهشخانه له رۆژانى رابردوو ئاستى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با به‌ره‌وپێشچوونى باشى به‌خۆیه‌وه بینى و 300 بۆ 400 مێگاوات بۆ ناو تۆڕى كاره‌با زیاد بوو، ئه‌وه‌ش وایكرد دوێنێ (شەممە) هەشت بۆ نۆ كاتژمێر كاره‌با به هاووڵاتیان بده‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌فرێكى زۆر له سنوره‌كه باریوه، ئه‌و مه‌ترسیه تێپه‌رێنن". .