کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پارێزگارى شارى نەجەف ئاشکراى کرد، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەى هێرشى کردە سەر ماڵى سەدر لەناوچەى حەنانەى نەجەف، لەناوخۆى عێراق دروستکراوە. . لوئەى یاسرى، پارێزگارى شارى نەجەف ئاماژەى بەوە کرد، دواى کاتژمێرێک بەسەر ڕوداوەکەدا چوونەتە شوێنەکە و لەگەڵ پۆلیس و دەزگاى بەڵگە و تاوان تاوتوێى ڕوداوەکەیان کردووە و قسەشیان لەگەڵ پاسەوانەکانى شوێنەکەدا کردووە. . پارێزگارى نەجەف ئاشکراى کرد، دواتر ئەوەیان پێوتراوە کە ئەو فڕۆکەیەى کە هێرشەکەى پێ ئەنجامدراوە لەناوخۆى عێراقەوە دروستکراوە و ئەوەش لەلایەن پسپۆڕانى عێراقەوە سەلمێنراوە و لەسەر ڕوداوەکەش لێکۆڵینەوەى ورد بەردەوامە. . شەوى (شەممە)ى ڕابردوو بەفڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵى موقتەدا سەدر ڕێبەرى ڕەوتى سەدر لەناوچەى حەنانە لەپارێزگاى نەجەف، تا ئێستا وردەکارى ڕوداوەکە بەفەرمى لەلایەن حکومەتى عێراقەوە ئاشکرا نەکراوە. .