گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى بەرگریى ئیسرائیل: ئێران لەسوریا نەچێتە دەرەوە وەک ڤێتنامى لێدەکەین

2019.12.08 - 15:08
وەزیرى بەرگریى ئیسرائیل: ئێران لەسوریا نەچێتە دەرەوە وەک ڤێتنامى لێدەکەین
ناس کورد- ئەمڕۆ (یەکشەممە، 8ى کانوونى دووەمى2019)، لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە قودس، نەفتالى بینیت، وەزیرى بەرگریى ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەکەى سوورە لەسەر ئەوەى سوریا بکاتە ڤێتنامێک بۆ ئێران. . وەزیرى بەرگریى ئیسرائیل جەختى کردەوە، ئەوەى ئێران لە لوبنان و سوریا پێیهەڵدەستێت هانیداوون سووربن لەسەر ئەوەى سوریا بکەن بە ڤێتنامی ئێران. . نەفتالى، روونیکردەوە، ئێران گێچەڵى شەڕکردن بەوڵاتەکەى دەکات و لەدەوروبەرییەوە خۆى ڕادەپسکێنێت بەو پاساوەى لەلوبناندا بەهێزە، هەروەها کار بۆ بەهێزکردنى پێگەى سەرباى خۆى لەسوریا و غەزە دەکات، ئیسرائیلیش بەرپەرچى هەر هێرشێک دەداتەوە، بەڵکو هێرش دەکاتە سەر هەر ئەگەرێکى دەستدرێژیکردن بۆ سەر وڵاتەکەى. . وەزیرى بەرگریى ئیسرائیل هۆشداریدا و دەڵێت:" گەر بێتو ئێران لەسوریا نەچێتە دەرەوە ئەوا بەهەر ڕێگەیەک بووە کار بۆ ئەوە دەکەن سوریا بکەن بەڤێتنامێکى نوێ بۆ ئێران". .