گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

فەرماندەیەک بۆ ناس کورد: پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچەکانى پێشوترى جوڵەکانى داعش بنبڕ دەکات

2019.12.08 - 15:01
App store icon Play store icon Play store icon
فەرماندەیەک بۆ ناس کورد: پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچەکانى پێشوترى جوڵەکانى داعش بنبڕ دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح ماوەیەکە جموجوڵەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەى هەرێم زیادیانکردووە، بەتایبەت ئەو ناوچانەی لە ئێستادا لەژێر دەسەڵاتی سوپای عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی-دان، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت، خۆپیشاندانەکانی بەغداد هۆکارێکە بۆ ئەو مەبەستە. , عیرفان حەمەخان، بەرپرسی فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگە لە گەرمیان، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "داعش بە بەردەوامی ھەر دەرفەتێک ھەبێت دەیقۆزنەوە و ھەڵدەکوتنە سەر ھێزە ئەمنییەکان، چونکە لەناوچەکە بوونیان ھەیە و مەفرەزەکانیشیان زیندوو کردووەتەوە". , ئەو فەرماندەیەى پێشمەرگە وتیشی: "بەردەوام ھەر ھەلێک ھەڵبکەوێت پلان دادەنێن بۆ ئەوەی ھەڵبکوتنە سەر گوند و ھێزە ئەمنییەکان، هەوڵدەدەن چالاکی خۆیان ئەنجامبدەن و خەڵک ئەڕفێنن و خەڵکیش دەکوژن". , "داعش سود لە بۆشاییە ئەمنییە وەردەگرێت کە لە ناوچەکە هەیە، ناتەبایی و نەبوونی هەماهەنگی نێوان حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، لەگەڵ نەبوونی پێشمەرگە لە ناوچەکە هۆکارێکن بۆ ئەوەى جوڵەکانى داعش زیاتر ببن"، عیرفان حەمەخان واى وت. , ئاماژەی بەوەشکرد، ناسەقامگیری سیاسی و دۆخی عێراق و بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکان دڵسۆزی سوپای عێراقییان لە ناوچەکە کاڵکردووەتەوە،بەشێکیش لەو سوپایە لەو سنورانە پاشەکشەیان پێکراوە. , لەبارەى ئەو ناوچانەى کە زیاتر داعش جموجوڵیان تێدا دەکات، فەرماندەکەی پێشمەرگە ئاشکرایکرد: "ناوچەکانی پەڵکانە، قایە، نەفتخانە، سنوری سیروان تا دەگاتە ناوچەی کانی ماسی، کە هێڵی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە پێکدەهێنێت، زیاتر ئەو شوێنانەن کە چەکدارانی داعش تێدا دزە دەکەن و هێرش دەکەنە سەر خاڵەکانی هێزەکانی پێشمەرگە". , سەبارەت بە گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانەى کە پێش ڕوداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەر لێی بوون، عیرفان حەمە خان وتى: "گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو  ناوچانەی کە پێشوتر لەژێر کۆنتڕۆڵیدابوون، هێرشەکانی ئەو ڕێکخراوە بنبڕ دەکات، بەڵام هەنگاوێکی لەو جۆرە پێویستی بە ڕێککەوتنی سیاسی و سەربازی هەیە لەنێوان بەغداد و هەولێر". , لەماوەى یەک هەفتەى ڕابردوودا، بەهۆى چەند هێرشێکى داعشەوە لە سنورى خانەقین و جەلەولا، چەند پێشمەرگەیەک شەهید بوون، لە سنورى پردى حەلوانیش چەند سەربازێکى سوپاى عێراق بریندارکران، لە ئێستاشدا بەرپرسانى هەرێم و عێراقیش نایشارنەوە "داعش کۆتایی نەهاتوە". , ,