گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چاکسازى و داهاتەکان زۆرترین قسەیان لەبارەوە کراوە

وتارەکەى مەسرور بارزانى لەنێوان نەشتەرى ڕەخنەگرانى و پشتیوانیى لایەنگرانى

2019.12.08 - 14:10
App store icon Play store icon Play store icon
وتارەکەى مەسرور بارزانى لەنێوان نەشتەرى ڕەخنەگرانى و پشتیوانیى لایەنگرانى

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئێوارەى دوێنێ مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەرێم بەبۆنەى تێپەڕبوونى 100 ڕۆژ بەسەر دەستبەکاربوونى کابینەکەیدا ڕاپۆرتێکى خوێندەوە، تیایدا جەختى لە ئەنجامدانى چاکسازى و بە دادگایی گەیاندنى گەندەڵکاران و پیادەکردنى شەفافییەت لە داهات و خەرجییە گشتییەکان کردەوە. , وتەکانى بارزانى کاردانەوەیان بەدواداهات، ژمارەیەک لە چالاکانى مەدەنى و سیاسی بە چەواشەکارى ناوى دەبەن، لەبەرامبەریشدا ژمارەیەک لە بەرپرسى ئەو حیزبانەى کە بەشدارى حکومەتیان کردووە، پشتیوانى لە ڕاپۆرتەکەى سەرۆکى حکومەت دەکەن. , لاى خۆیەوە ئەکرەم خالید، چالاکى مەدەنى لە دهۆک بە ناس کوردى ڕاگەیاند: "سەرۆکى حکومەت باسى لە وردەکارى خەرجکردنى ئەو داهاتە ناوخۆییانە نەکردووە کە چەندە و چۆن خەرج دەکرێت؟، بەتایبەتى داهاتەکانى فرۆشتنى نەوت، باجى گومرگ، عەقارات، خاڵە سنورییەکان و دەیان داهاتى دیکەى ناوخۆ". , ئەو چالاکوانە کە هەر پاش وتارەکەى سەرۆکوەزیرانى هەرێم ڕاى خۆى لەسەر وتارەکە لە فەیسبووکى خۆى بڵاوکردەوە ئەوەشى وت: "پیشنیار دەکەم لە کۆنگرەیەکى گشتییدا کە لەلایەن چالاکان و شارەزایانى دۆخەکەوە ڕێکبخرێت، سەرجەم ئەو کارنامە و بریار و بەڵێنانەى کە سەرۆکى حکومەت لە ماوەى 100 ڕۆژى ڕابردوودا ڕایگەیاندووە بەوردى و بە ئامار بخرێنەڕو، دواتریش ئاڕاستەى سەرۆکى حکومەت بکرێت بۆ ئەوەى هۆکارى جێبەجێنەکردنى بزانرێت".   , لەلایەکى ترەوە حاکم لەتیف شێخ عومەر، لە هەژمارى خۆى لە فەیسبووک، داواى لە سەرۆکى حکومەت کردووە، وەک هاوڵاتییەکى ئەم وڵاتە ڕێگاى بدەن بۆ ئەوەى داهات و خەرجى ئەم هەرێمە بزانێت و لێی ئاگادار بێت. , داواکارییەکەى ئەو حاکمە ناسراوە کە لەماوەکانى ڕابردوودا سەرۆکى دادگاى بەرایى سلێمانى بوە، دواى ئەوە هات کە سەرۆکى حکومەت لە وتارەکەیدا ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، "ئێستا هەموو تاکێکى ئەم وڵاتە مافى ئەوەى هەیە بزانێت داهاتى ئەم وڵاتە چەندە و چۆن خەرج دەکرێت". , هەر لە کاردانەوەى وتارەکەى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، عەبدوڵاى مەلا نورى، پەرلەمانتارى پێشوى گۆڕان دەڵێت: "شەرمە بەرپرس قسەى ناڕاست بکات، نەک هاوڵاتییان تەنانەت پەرلەمانتارانیش نازانن داهات و خەرجى نەوتى ئەم وڵاتە چەندە و چۆن خەرج دەکرێت، هەروەها نازانن ڕاست و دروستى بەرهەمهینانى نەوت چۆنە، تەنانەت نازانن قەرزەکانى سەر هەرێم چەندن و بۆچى قەرزەکە کراون و لەکێ وەرگیراون". , عەبدوڵاى مەلا نورى باسیلەوەش کردووە: "لەکاتێکدا دواى 100 ڕۆژى دامەزراندنى حکومەت، مەسرور بارزانى ئیدعاى ئەوەى کردووە بەردەوام داتا و زانیارییان بەشێوەیەکى شەفافانە لەسەر داهاتە گشتییەکان خستوەتەڕو، بەڵام ئەوە شەش ساڵە بودجە نەبراوەتە پەرلەمان و هیچ داتا و زانیارییەکیش لەسەر داهات و خەرجییەکان نەخراونەتەڕو".   , دکتۆر ڕەعد ڕەفعەت، کە پیشەکەى مامۆستاى زانکۆیە، وتارەکەى مەسرور بارزانى بە "وتارى چەواشەکارى" ناوبردووە و دەڵێت: "ڕاپۆرتەکەى سەرۆکى حکومەت هیچ شتێکى نوێى تیدا نییە و حکومەتیش تا ئیستاش هیچ چاکسازییەکى ئەنجامنەداوە، لەسەر گەندەڵیش هیچ ئاماژەیەکى بەوردەکارى و ناو و پۆستى ئەو کەسانە نەکردووە کە گوایە بەو هۆیەوە سزادراون". , بەڵام بەشێک لە بەرپرسان و لایەنگرانى ئەو پارتى و ئەو حیزبانەى شەدارن لە کابینەى نۆى حکومەتى هەرێم، ڕایەکى پێچەوانەیان هەیە و ڕاپۆرتەکەى سەرۆکى حکومەت بە "گرنگ" وەسف دەکەن. , لاى خۆیەوە نەسرەدین مەحمود، ئەندامى جڤاتى نیشتیمانیى بزوتنەوەى گۆڕان بە میدیاى فەرمى پارتى وتوە: "زۆر گرنگ بوو سەرۆكوەزیران ئەنجامی 100 ڕۆژی یەكەمی كارەكانی حكومەتی ڕاگەیاند، دەشكرێت شەش مانگ جارێك گوتارێك لەسەر بەرنامە و كارەكانی حكومەت بدات، تاوەكو بۆ خەڵك ڕونبێت حكومەت ئەو كارانەی كردووە و بەرنامەی كاری داهاتوشی چییە". , ئەو بەرپرسەى گۆڕان جەختیشى لە پشتیوانیى حیزبەکەى بۆ سەرۆکى حکومەت کردووەتەوە و دەڵێت: ""ئێمە وەك بزوتنەوەی گۆڕان بەشدارین لە حكومەتدا، دەبێت هەموومان پاڵپشتی بین و هەوڵبدەین ئەو كەموكوڕییەی لە ڕابردوودا هەبوبێت، نەهێڵدرێت". , دیارى حسێن، ئەندامى سەرکردایەتیى پارتى لەبارەى کارى 100 ڕۆژەى حکومەتەوە بە ماڵپەڕى فەرمى پارتى وتوە: "حکومەتى هەرێم 100 ڕۆژى پر بەرهەم و دەستکەوتى بەڕێکردووە". ,