گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجەکانی سەرۆکوەزیرانی نوێ .. 120 پەرلەمانتار داوایەک ئاڕاستەى بەرهەم ساڵح دەکەن

2019.12.08 - 11:53
 مەرجەکانی سەرۆکوەزیرانی نوێ .. 120 پەرلەمانتار داوایەک ئاڕاستەى بەرهەم ساڵح دەکەن
ناس کورد- ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات کە نوسراوێک دراوەتە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و تێیدا مەرج و تایبەتمەندییەکانى سەرۆکوەزیرانی نوێ دیاریکراوە و 120 پەرلەمانتاریش واژۆیان لەسەر کردووە. . یونادم کونا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی وتووە، "زیاتر لە 20 کەسایەتی لە ناوەوە و دەرەوەى پەرلەمان بەرهەم ساڵحیان بینیوە و لیستەکەیان پێداوە." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "لە گرنگترین مەرجەکانی سەرۆکوەزیرانی نوێ ئەوەیە کە حزبی نەبێت و خاوەنی ڕەگەزنامەى وڵاتی بیانی نەبێت کە ئەوەش لەگەڵ مەرجەکانی خۆپیشاندەران یەکدەگرێتەوە." . ڕاشیگەیاند، "تەنها یەک هەفتە ماوە بۆ تەواوبوونی ئەو ماوە دەستورییەی کە دراوە بە سەرۆککۆمار بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیران و هێشتا هیچ بەربژێرێک نییە." . وتیشی، "ئەگەر تا هەفتەى داهاتوو هیچ بەربژێرێک بۆ وەرگرتنی پۆستەکە دیارینەکرێت، ئەوە فراکسیۆنى گەورە لە پەرلەمان دەبێت بەربژێر دیاری بکات."