کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەو مۆزەى وەک تابلۆیەکى هونەرى نمایشکرابو و نرخى 120 هەزار دۆلارى لەسەر داندرا، لەلایەن هونەرمەندێکى "برسی"یەوە لە چەند چرکەیەکدا خورا. , لە شارى میامی لە ویلایەتى فلۆریداى ئەمریکا، لە پێشانگایەکى هونەریدا، تابلۆیەکى هونەرى نمایشکرابو بۆ فرۆشتن کە بریتی بو لە "مۆزێک بە دیوارێکەوە"، تابلۆکەش لەلایەن ماوریسیۆ کاتلانەوە داهێندرابو، نرخى 120 هەزار دۆلاریشی لەسەر بو. , ئەو تابلۆى مۆزە، وەک هێمایەک بۆ "بازرگانى جیهانى" و ڕەخنەگرتن لێی نمایشکرا، بەڵام لە چەند چرکەیەکدا شەوى ڕابردوو، هونەرمەندێک بەناوی دەیڤید داتونا مۆزەکەى لە تابلۆکە کردووەتەوە و خواردوویەتى.