کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ژوری بازرگانی ئێران، عێراق بە پلەی دووەم دێت لە هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان. . ئەمڕۆ (شەممە،7ى کانوونی دووەمی 2019)، ژوری بازرگانی ئێران، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژە بەوەکرد، لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا کۆی گشتی هەناردەی ئێران زیادی کردووە بەڕێژەی58 %. . ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردوە، زۆرترین ئەو وڵاتانەی کە مامەڵەی بازرگانیان لەگەڵ ئێراندا ئەنجامداوە وڵاتانی چین، عێراق، ئیمارات، تورکیا و ئەفعانستان بوون. . ژووری بازرگانی ئێران، ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتی چین بەپلەی یەکەم هاتووە لە هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی ئەوەش بە ڕێژەی 25 %، وعێراق بە پلەی دووەم هاتووە ئەوەش بەڕێژەی 21 %، وڵاتی ئیمارات بە پلەی سێیەم هاتووە بەڕێژەی 12%، و تورکیا 11%، ئەفغانستان 5%.. . بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ژوری بازرگانی ئێران هەر لەماوەی ئەو حەوت مانگەدا ئێران بەڕێژەی جیاواز کاڵای لە وڵاتانی دەرەوە هاوردەی ئێران کردووە، چین 26% ئیمارات 18% تورکیا 12% وڵاتی هیندستان 9% و ئەلمانیا 5%. .