ناس کورد-
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سەرکۆنەی کوشتنی خۆپیشاندەرانی شاری بەغدای کرد، هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش داوایکرد حکومەتی عێراق دەستوبرد بکات لە ئاشکراکردنی تاوانبارانی ئەو ڕووداوە.
.
ئەمڕۆ (شەممە،7ى کانوونی دووەمی، 2019)، جینین هێنس بلا سخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد"سەرکۆنەی دەستڕێژی گولـله دەکەین لە خۆپیشاندەرانی بێ چەک لە ناوەڕاستی شاری بەغدا".
.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی لەوەکردەوە، ئەو دەستدرێژییە بووەتە هۆکاری گیانلەدەستدان و بریندارکردنی ژمارەیەکى زۆر لەخۆپیشاندەران.
.
هاوکات مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوی ئەمریکا، لە تویتێکدا بەپێویستیزانى بەرپرسانی عێراق لێکۆڵینەوە لە پەلامارەکەی دوێنێ شەوی شاری بەغدا بکەن و بکوژانی خۆپیشاندەران ئاشکرا بکەن و ڕاپێچی دادگایان بکەن.
.