ناس کورد-
دواى 100 ڕۆژ لە پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێم بەسەرۆکایەتى مەسرور بارزانى، هێشتا حکومەت یەکەمین خاڵى کارنامەکەى جێبەجێنەکردووە کە خۆى لە دروستکردنى ئەنجومەنێکى تایبەت بۆ چاکسازیی لە کەرتى وەزیفەى گشتى دەبینێتەوە.
.
دواى رێککەوتنى لایەنەکان لەسەر پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەتى هەرێم، حکومەت کارنامەیەکى ئامادەکرد، کە یەکەم خاڵى تایبەتە بە دروستکردنى ئەنجومەنى ڕاژە، بە ئامانجى چاکسازی لە کەرتی وەزیفەی گشتی، لە موچەخۆر و خانەنشین و چارەسەرکردن و رێکخستنەوەی دەوام و گرتنەبەری رێکاری یاسایی لە بەرامبەر هەر سەرپێچیەک کە لەم کەرتە کرابێت.
.
بڕیاریشه ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى 100 ڕۆژ به‌سه‌ر كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمدا، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەت وتارێك پێشكه‌شبكات و باس له‌هه‌نگاوه‌كانى ئه‌و ماوه‌یه بكات كه حكومه‌ت ناویه‌تى بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى كه له‌په‌رله‌مانه‌وه خوێندیه‌وه.
..
به‌پێى به‌دواداچونێكى ناس كورد، یه‌كه‌م خاڵى كارنامه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت كه په‌یوه‌ندى به‌بوارى چاكسازییه‌وه هه‌یه ئه‌ویش دروستكردنى ئه‌نجومه‌نێكى ڕاژه‌یه هێشتا جێبه‌جێنه‌كراوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى چه‌ندین بڕیار و به‌ڵێنى تر كه حكومه‌ت له‌و ماوه‌یه‌دا ڕایگه‌یاندووه و هێشتا جێبەجێنهكراون.
.
ئه‌نجومه‌نى ڕاژه چییه؟
دواى نزیكه‌ى پێنج مانگ لە ڕوداوه‌كانى 17 شوباتى ساڵى 2011 و چه‌ندین فشارى لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئه‌وكاتى هه‌رێم بۆ سه‌ر یه‌كێتى و پارتى، دواى چه‌ندین دانوستان و پێشكه‌شكردنى پاكێجى چاكسازى له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنانه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵات، له‌دانیشتنى ڕۆژى 15ى ته‌مموزى ساڵى 2011 پڕۆژه یاساى دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى ڕاژه له‌هه‌رێم په‌سه‌ند كرا.
.
به‌پێى هۆى ده‌رچواندنى، ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ ڕێكخستنى كارى وه‌زیفى گشتى له دامه‌زراندن له‌كه‌رتى گشتیدا لەلایەن پەرلەمانەوە په‌سه‌ندكراوه.
.
دواى هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، کابینەى نوێی حکومەتى هەرێم بەسەرۆکایەتى مەسرور بارزانى دروستکردنى ئەنجومەنەکەى کردە یەکەم خاڵى کابینەکەى، بەڵام دواى 100 رۆژ هێشتا جیبەجێنەکراوە.
.
هۆكارى دانه‌مه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نه‌كه چییه؟
كاوه عه‌بدولقادر ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى و جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌په‌رله‌مانى كوردستان پێیوایە، ڕێگرییەکانى بەردەم دروستکردنى ئەنجومەنەکە، پەیوەندیان بەكێشهكانى پارتى و یه‌كێتیه‌وه هه‌یه و نایانه‌وێت كۆمه‌ڵێك كار له‌ده‌ستى خۆیاندا ده‌ربچێت و حكومه‌ت بیكات.
.
كاوه عه‌بدولقادر بۆ ناس کوردى ڕونکردەوە "ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نى ڕاژه دروست بكرێت ئه‌وكات میلاكات هه‌موار ده‌كرێته‌وه و به‌وه‌ش ئه‌و دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر چه‌ند كاروبارێكى حكومیى نامێنیته به‌تایبه‌ت له‌بوارى دامه‌زراندن و ڕێكخستنه‌وه‌ى میلاكاتدا".
.
وتیشى، هه‌ر له‌كاتى ئاماده‌كردنى پڕۆژه یاساكه‌ش له‌نێوان یه‌كێتى و پارتیدا مشتومڕیان له‌سه‌ریان هه‌بووه و پێانوابووه ئه‌و یاسایه خراپه بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵێك كاروبار وبه‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان.
.
له‌وه‌ڵامى ئه‌وه‌دا كه بۆچى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌كارنامه‌كه‌یدا دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى ڕاژه کە یه‌كێكه له‌خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانى و تا ئێستاش به‌ڵێنه‌كه‌ى جێبه‌جێنه‌كردووه، كاوه عه‌بدولقادر وتى "سه‌رۆكى حكومه‌ت بهڵێنیدا پێش بارینى باران، نه‌وت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌كاندا دابه‌ش بكرێت به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێستا زستانه و ئه‌وه‌تا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كه‌م نه‌وت دابه‌شكراوه".
.
كاوه عه‌بدولقادر باسى له‌وه‌ش كرد، حكومه‌تى هه‌رێم له‌م سه‌د ڕۆژه‌دا به‌ڵین و بڕیارێكى زۆریشى ده‌ركردوه به‌ڵام نه‌یتوانیوه زۆرینه‌یان جێبه‌جێبكات.
.
هەروەها به‌پێویستى ده‌زانێت په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بانگهێشت بکات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنى ئه‌و بهڵێنیانهى كه له‌كارنامه‌كه‌دا هاتووه بۆ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى بخاته‌ڕوو كه‌بۆچى نه‌یتوانیوه به‌ڵێن و كارنامه‌كه‌ى جێبه‌جێبكات.
.
بەشێک لە په‌رله‌مانتارانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان قسەى لەسەرناکەن
ناس كورد په‌یوه‌ندی به‌زیاد له 25 په‌ڕله‌مانتارى پارتى و یه‌كێتی و گۆڕانەوە كرد بۆ زانینى هۆكارى دانه‌مه‌زراندنى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه و جێبه‌جێنه‌كردنى یه‌كه‌مین خاڵى کارنامەى حکومەت، ژماره‌یه‌ك له‌و په‌رله‌مانتارانه وه‌ڵامی ناس كوردیان نه‌دایه‌وه، ژماره‌یه‌كى تریشیان به‌پاساوى ئەوەى پسپۆڕییه‌كه‌یان په‌یوه‌ندى به‌و كاره‌وه نییه و ناتوانن له‌باره‌یه‌وه قسه بكه‌ن، ڕەتیان کردەوە هیچ قسەیەک بکەن لەو بارەیەوە.
.
ژماره‌یه‌كیش له‌و په‌رله‌مانتارانه ئه‌وه‌یان به‌ناس كورد ڕاگه‌یاند، كارنامه‌ى حكومه‌تیان بیرنه‌ماوه و دواى سه‌یركردنى وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه، هەرچەندە ناس كورد كارنامه‌كه‌ى بۆ ناردن، بەڵام ئامادەنەبوون لەو بارەیەوە قسە بکەن.
.
ژماره‌یه‌كى تر‌ى ئه‌و په‌ڕله‌مانتارانه كه وه‌ڵامیان دایەوە، به‌پاساوى ئه‌وه‌ى ئه‌و پرسیاره په‌یوه‌ندى بهپهڕلهمانهوه نییه و په‌یوه‌ندى به‌حكومه‌ته‌وه هه‌یه، ئامادەنەبوون قسە بکەن.