گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێگەى یەکەم شکستى هێناوە

ڕاپۆرتێکى بەریتانى پلانێکى گوماناویی بۆ لەباربردنى خۆپیشاندانەکانى عێراق ئاشکرادەکات

2019.12.07 - 14:08
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێکى بەریتانى پلانێکى  گوماناویی  بۆ لەباربردنى خۆپیشاندانەکانى عێراق ئاشکرادەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   رۆژنامەیەکى بەریتانى ئاشکرایکرد، حزبە دەسەڵاتدارەکان لە عێراق، دەستیان بە تەکتیکێکى نوێ کردووە، لەبارەى مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندانەکان، دواى ئەوەى ڕێگەکەى یەکەمیان شکستى هێنا. . ڕۆژنامەى ئیندیپێندنتى بەریتانى لە ڕاپۆرتێکدا باسى لەوەکردووە، دواى شکستى ڕێگەى خۆپیشاندانى پێچەوانە، کە حزبە دەسەڵاتدارەکان پەیڕەویان کرد بۆ لەباربردنى ناڕەزایی بەرفراوانى خەڵک لەدژى گەندەڵى و پشک پشکێنە و خراپى بەڕێوەبردن، ئێستا ڕێگەیەکى نوێ پەیڕەودەکەن کە ناسراوە بە هاوسەنگى کۆمەڵایەتى لە گۆڕەپانەکان، بەپاساوى ئەوەى خۆپیشاندەران گوزارشت لەهەموو گەلى عێراق ناکەن. . بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەو چوارچێوەیەدا حزبە گەورەکان هانى ڕێکخستنەکانیانداوە، بچنە گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکان، هەوڵى دروستکردنى هاوسەنگى بدەن لەگەڵ خۆپیشاندەران، لە ڕێگەى بەرزکردنەوەى دروشمى جیاجیا، پێویستى پاراستنى مەرجەعە ئاینییەکان، پارێزگارى لە ئاشتیخوازانەى خۆپیشاندانەکان، بۆ دەرخستنى ئەوەى ئەو خۆپیشانداندەرانەى داواى خستنى دەوڵەت دەکەن ئاشتیخوازانە نین و نیازی هەڵوەشاندنەوەى سیستەمى مەزهەبیان هەیە، کە شیعەکان هەژموونیان بەسەردا هەیە. . لەبارەى وەڵامى خەڵک بۆ داواى ئەو حزبانە، ڕۆژنامەکە باسى لەوەکردوە، تا ئیستا بەشێوەیەکى کەم ڕێکخستنى حزبەکان پێشوازیان لەو داوایە کردووە. سەرکردە سیاسییەکانیش دەیانەوێت هانى فەرمانبەران بدەن لەبارەى موچەکانیان، کە ژمارەیان دەگاتە پێنج ملیۆن کەس، کە زیاترن لە ژمارەى خۆپیشاندەران. . لەم قۆناغەدا، حزبەکان کاردەکەن لەسەر بڵاوکردنەوەى دەنگۆى وەستانى دابەشکردنى موچە، ئەگەر خۆپیشاندەران بەردەوام بن لە فشارخستنە سەر شادەمارەکانى ئابورى وڵات، بەتایبەتى کەرتى نەوت لە بەسرە و هەناردەکردنى بۆ دەرەوە، لەو پێیەى نەوت سەرچاوەى 95%ى موچەى ساڵانەیە. . بەپێی ڕاپۆرتەکە، چالاکوانانى گۆڕەپانى تەحریر باس لە بوونى "خەڵکانى جیاواز" دەکەن کە لەدوو ڕۆژى ڕابردوودا لە گۆڕەپانەکان دەرکەوتوون، ئەوەش سەرەتایەکە بۆ سەرخستنى پلانى دەسەڵاتداران بۆ دروستکردنى هاوسەنگى لە گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و پارێزگاکانى دیکە. . ئەوەش خراوەتەڕوو، 11 خۆپیشاندەر و سێ پشتیوانى موقتەدا سەدر، لەمیانەى هێرشى چەکدارانى سەر بە کەتائیبی حزبوڵا بۆ سەر خۆپیشاندەرانى سەنک و خەلانى کوژراون، هاوکات لەگەڵ دەرکردنى ڕێنمایی لەلایەن سەدرەوە بۆ قەدەغەکردنى بەکارهێنانى چەک. . لەبەرانبەر هەموو ئەو هەوڵانەى گیراونەتە سەر بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان، خۆپیشاندەران سورن لەسەر بەردەوامیدان بە خۆپیشاندانەکان و هەنگاوەکانى حکومەت بۆ "چاکسازیی" ڕازینەکردوون. . ئەمڕۆش سەدان خۆپیشاندەر چوونە گۆڕەپانى تەحریر لە ناوەڕاستى بەغدا، دواى شەوێکى خوێناوى کە بەهۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژران و برینداربوون.