کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- نرخى دراوەکان لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان هەندێکیان گۆڕانیان بەسەرداهاتووە و هەندێکی دیکەشیان بەجێگیرى ماونەتەوە. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا ئەمڕۆ بەرامبەر بە 120 هەزار و 900 دیناری عێراقییە. . هەروەها 100 هەزار تمەن بەرامبەر 9 هەزار و 400 دینارە. . هاوکات 100 یۆرۆ بە 133 هەزار دینارە، 100 پاوەنیش بە 156 هەزار دینارە و 100 لیرەی تورکیش بە 21 هەزار دینارە. . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 110 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 130 دۆلارە.