گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێنەرێکى ترەمپ گەیشتە هەرێمى کوردستان

2019.12.07 - 11:35
نوێنەرێکى ترەمپ گەیشتە هەرێمى کوردستان
ناس کورد-   جەیمس جێفرى نوێنەرى سەرۆکى ئەمریکا لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى شەڕى دژى داعش گەیشتە هەولێر. . جێفرى و شاندى یاوەرى لەلایەن مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە پێشوازى لێکرا. . بڕیارە جێفرى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستان کۆبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێک، لەناویاندا هەماەنگى نێوان هەرێم و هاوپەیمانان بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش. . سەردانەکەى جەیمس جێفرى هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونى جموجۆڵ و هێرشى چەکدارانى داعش لەناوچە جێناکۆکەکان.