کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئێران به‌رپرسه له‌و هێرشه‌ى كه كرایه سه‌ر بنكه‌ى به‌له‌دى عێراق و له‌وباره‌یەوه واشنتۆن سه‌رقاڵى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كانه. . ڕۆژى پێنجشه‌ممهى ڕابردوو موشەکى جۆرى كاتیۆشا ئاڕاسته‌ى بنکەى سەربازى بەلەد کرا كه نزیكه‌ى 80 كیلۆمه‌تر له‌باكورى شارى به‌غداوه دووره و هێزەکانى ئەمریکاى لێجگیرە.حكومه‌تى عێراق و هیچ میدیایه‌كى فه‌رمی باسیان له زیانه مادى و مرۆییه‌كانى ئه‌و هێرشه و ئه‌نجامده‌رانى نه‌كردووه. . لاى خۆیه‌وه د‌یڤید شینكه‌ر، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕایگەیاند، چاوه‌ڕوانى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كانن به‌ڵام ئه‌گه‌رى ئه‌وه زۆره ئێران له‌و هێرشە بەرپرس بێت. . ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردووش، پێنج موشه‌كه ئاڕاسته‌ى بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌دى ئاسمانى كران كه هێزه‌كانى ئه‌مریكاى تێدایه و ده‌كه‌وێته پارێزگاى ئه‌نباره‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكى لێنه‌كه‌وته‌وه.