گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى نزیکەى سێ کاتژمێر ، وەزارەتى ناوخۆى عێراق لێکۆڵینەوەى لە هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانى بەغدا دەستپێکرد

2019.12.07 - 08:43
دواى نزیکەى سێ کاتژمێر ، وەزارەتى ناوخۆى عێراق لێکۆڵینەوەى لە هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانى بەغدا دەستپێکرد
ناس کورد-   وەزارەتى ناوخۆى عێراق ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوى هێرشکردنە سەر گۆڕەپانى سنک لە بەغدا دەستپێکردووە، دواى نزیکەى سێ کاتژمێر لە ڕووداوەکە و کوژران و برینداربوونى ژمارەیەک خۆپیشاندەر. . خالید محەنا وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە لە ڕووداوى تەقەکردن لە دەوروبەرى ناوچەى سنک ل بەغدا، کە بەهۆیەوە سێ هاوڵاتى مەدەنى کوژران و 34 ى دیکەش برینداربوون. . وتیشى "هێزە ئەمنییەکان چواردەورى شوێنەکەیان گرتووە و بەدواى ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە تەقەیان کردووە". . شەوى ڕابردوو ژمارەیەک چەکدارى نەناسراو بۆ ماوەى زیاتر لە دوو کاتژمێر تەقەیان لە خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى سنک کرد لە بەغدا، بەهۆیەوە سێ هاوڵاتى مەدەنى کوژران و 34 ى دیکەش برینداربوون. . هەر لەبارەى ڕووداوەکەوە، محەمەد ساڵح عێراقى کە بە کەسێکى نزیک لە موقتەدا سەدر دادەنرێت ڕایگەیاند، ڕووداوەکە هەوڵێکە بۆ هەڵگیرساندنى شەڕ، ڕاشیگەیاندووە هەڵگرتنى چەک قەدەغەیە، لە ئاماژەیەکدا بۆ گروپەکانى سەر بە ڕەوتى سەدر کە لە گۆڕەپانى تەحریر بوونیان هەیە.